Provérbios 18
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Toque num versículo para ver as referências cruzadas.
1کەسی دوورەپەرێز دوای ئارەزووی خۆی کەوتووە،
بە ڕووی هەموو داناییەکی تەواودا دەتەقێتەوە.
2گێل خۆشی لە تێگەیشتن نابینێت،
بەڵکو بە پەخشکردنی ئەوەی لە دڵیدایە.
3بە هاتنی خراپەکار سووکایەتیش دێت،
لەگەڵ شەرمەزاریش ڕیسوایی.
4قسەی دەمی مرۆڤ ئاوێکی قووڵە،
بەڵام سەرچاوەی دانایی کانیاوێکی هەڵقوڵاوە.
5نە لایەنگری خراپەکار باشە،
نە بێبەشکردنی ڕاستودروست لە دادپەروەری.
6لێوەکانی کەسی گێل دەیهێننە ناو ناکۆکییەوە،
دەمی بانگی لێدان دەکات.
7دەمی گێل دەبێتە هۆی لەناوچوونی،
لێوەکانیشی تەڵەن بۆ گیانی.
8قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە،
شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ.
9ئەوەی سست بێت لە کارەکەی
برای وەستای وێرانکردنە.
10ناوی یەزدان قوللەیەکی بەهێزە،
کەسی ڕاستودروست بۆ ئەوێ ڕادەکات و پەناگیر دەبێت.
11سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی،
وەک شوورایەکی بڵندە بە خەیاڵی ئەو.
12پێش شکستهێنان دڵی مرۆڤ بەفیزە،
بەڵام پێش ڕێزلێنان بێفیزە.
13ئەوەی وەڵامی شتێک بداتەوە پێش بیستنی
دەبێتە مایەی گێلایەتی و شەرمەزاری بۆی.
14ڕۆحی مرۆڤ بەرگەی نەخۆشی دەگرێت،
بەڵام ڕۆحی تێکشکاو کێ بەرگەی دەگرێت؟
15دڵی پیاوی تێگەیشتوو زانیاری وەردەگرێت،
گوێی دانایانیش داوای زانینی لێ دەکات.
16دیاری مرۆڤ ڕێگای خۆش دەکات و
بەرەو ئامادەبوونی گەورە پیاوانی دەبات.
17ئەوەی یەکەم جار سکاڵا بکات لەوە دەچێت ڕاست بێت،
هەتا نزیکەکەی دێت و لێی دەکۆڵێتەوە.
18تیروپشک ناکۆکی دەبڕێنێتەوە و
بەهێزەکان لە یەکتر جیا دەکاتەوە.
19خراپە دەرهەق بە برا، ئاشتکردنەوەی لە شاری قەڵابەند سەختترە،
ناکۆکیش وەک شمشیرەی دەروازەی قەڵایە.
20لە بەروبوومی دەمی مرۆڤ سکی تێردەبێت،
لە دروێنەی لێوەکانی خۆی تێر دەخوات.
21مردن و ژیان بە دەست زمانە،
ئەوەی حەزی لێی بێت بەروبوومەکەی دەخوات.
22ئەوەی ژنێکی دەست بکەوێت خێرێکی دەست دەکەوێت،
ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت.
23هەژار بۆ بەزەیی دەپاڕێتەوە،
بەڵام دەوڵەمەند بە ڕەقی وەڵام دەداتەوە.
24پیاو برادەری زۆر بێت خۆی گرفتار دەکات،
بەڵام دۆستێک هەیە لە برا نزیکترە.

Você sabia?
Sabedoria nas Palavras, na Justiça e na Segurança
- No ambiente judicial antigo, Provérbios 18 destaca a necessidade de uma análise cuidadosa ao resolver disputas, observando que quem apresenta sua causa primeiro parece ter razão até ser interrogado pela outra parte. Também aponta o lançamento de sortes como um método aceito para encerrar conflitos entre adversários poderosos.Fontes: o próprio texto bíblico
- O capítulo contrasta a verdadeira segurança com a falsa autossuficiência por meio de imagens defensivas da época. Enquanto o nome do Senhor é retratado como uma torre forte que oferece proteção genuína ao justo, a riqueza do homem abastado é comparada a uma muralha alta que garante segurança apenas em sua imaginação.Fontes: o próprio texto bíblico
- Um tema central do capítulo é o impacto decisivo da fala humana, declarando que a vida e a morte estão no poder da língua. O texto adverte contra hábitos nocivos, como responder antes de ouvir ou espalhar boatos que penetram até o íntimo do ser humano.Fontes: o próprio texto bíblico
Notas escritas com auxílio de IA a partir de fontes abertas (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, domínio público) e revisadas antes de publicar.
Créditos e licença desta tradução
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible) © 2020. Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish) ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە. ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible) Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت. ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA. Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.” Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA). If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us. This translation is made available to you under the terms of the Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0. You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that: You include the above copyright and source information. If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes. If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original. Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents. For other uses, please contact the respective copyright owners. Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19. 2025-05-01
Fonte: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org