Nations Bible

Isaías 8

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Toque num versículo para ver as referências cruzadas.

ئیشایا و منداڵان وەک نیشانە و هێما

1یەزدان پێی فەرمووم: «پارچە چەرمێکی گەورە بۆ خۆت ببە و بە پێنووسی قامیش لەسەری بنووسە: ”مەهێر شالال حاش بەز.“» 2هەروەها دوو شایەتی سەرڕاست بۆ خۆم بکەم بە شایەت، ئوریای کاهین و زەکەریای کوڕی یەڤەرەخیا.

3لە پێغەمبەرە ژن نزیک بوومەوە و سکی بوو و کوڕێکی بوو. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ناوی بنێ: مەهێر شالال حاش بەز، 4چونکە بەر لەوەی منداڵەکە بزانێت بڵێت ”بابە“ و ”دایە،“ سامانی دیمەشق و دەستکەوتی سامیرە دەهێنرێتە بەردەم پاشای ئاشور.»

5ئینجا یەزدان دووبارە قسەی لەگەڵمدا کردەوە و فەرمووی:

6«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە

ئاوی هێمنی شیلۆوەحی ڕەتکردەوە،

دڵخۆش بوو بە ڕەچین و

کوڕەکەی ڕەمەلیاهو،

7لەبەر ئەوە پەروەردگار خەریکە

ئاوی ڕووبارە بەهێز و زۆرەکە بەسەریاندا هەڵدەستێنێت،

مەبەست لە پاشای ئاشور و هەموو شکۆمەندییەکەیەتی.

جا بەسەر هەموو جۆگەکانیدا سەردەکەوێت و

بەسەر هەموو کەنارەکانیدا دەڕوات،

8بەناو یەهودا ڕەت دەبێت، هەڵدەچێت و

تێدەپەڕێت هەتا دەگاتە گەردن،

لێککشانی باڵەکانی پڕ بە پانتایی خاکەکەتە،

ئەی ئیمانوێل!»

9ئەی گەلینە، گەلەکۆمە بکەن و بشکێنەوە!

ئەی هەموو خاکە دوورەکانی جیهان، گوێ بگرن:

خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە!

خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە!

10ڕاوێژ بکەن، پووچ دەبێت،

قسە بکەن، سەرناگرێت،

چونکە خودا لەگەڵمانە.

11یەزدان بەم جۆرەی پێ فەرمووم، کە دەستی گرتم و ئاگاداری کردمەوە بە ڕێگای ئەم گەلەدا نەڕۆم:

12«مەڵێ ”پیلانگێڕییە!“

بە هەموو ئەوەی ئەم گەلە پێی دەڵێت پیلانگێڕی،

مەترسە لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن،

مەتۆقە.

13تەنها یەزدانی سوپاسالار بە پیرۆز دابنێ و

دەبێ لەو بترسی،

لەو بتۆقی.

14ئەو دەبێتە پیرۆزگا،

بەڵام بۆ هەردوو بنەماڵەکەی ئیسرائیل

دەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ،

تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە.

بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم

دەبێت بە تەڵە و داو.

15زۆر کەس ساتمەی لێ دەکەن و دەکەون،

دەکەون و تێکدەشکێن،

بە داوەوە دەبن و دەگیرێن.»

16ئەم شایەتییە بۆ ئاگادارکردنەوە بپێچەوە،

فێرکردنەکە بە قوتابییەکانم مۆر بکە.

17چاوەڕێی یەزدان دەکەم،

ئەو کە ڕووی خۆی لە بنەماڵەی یاقوب شاردووەتەوە،

من پشت بەو دەبەستم.

18ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە یەزدان پێیداوم، لەناو ئیسرائیلدا وەک نیشانە و هێمای یەزدانی سوپاسالارین کە لە کێوی سییۆن نیشتەجێیە.

تاریکی دەبێتە ڕووناکی

19کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکان و ڕۆح ئامادەکاران بکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“ پێیان بڵێ: ”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“ 20بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت. 21بە سەختی و برسیێتییەوە پێیدا تێدەپەڕن، کاتێک برسی دەبن و قینیان هەڵدەستێت نەفرەت لە پاشای خۆیان و خودای خۆیان دەکەن و سەر هەڵدەبڕن. 22ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.»

Ilustração artística — interpretação, não registro histórico.

Você sabia?

A Inundação Iminente e o Sinal Confiável

  • O nome Maer-Salal-Hás-Baz significa "o despojo se apressa; a presa se precipita". Isaías recebeu a ordem de registrar esse nome publicamente diante de testemunhas de confiança — o sacerdote Urias e Zacarias — e depois dá-lo ao seu filho recém-nascido, simbolizando o saque iminente de Damasco e Samaria pelo rei da Assíria.Fontes: o próprio texto bíblico · Maher-shalal-hash-baz · Urijah
  • A passagem contrasta as águas de Siloé, que correm suavemente em Jerusalém, com as fortes correntes do rio Eufrates. Como o povo rejeitou a confiança tranquila, a imagem retrata o rei invasor da Assíria varrendo a terra como uma inundação avassaladora que chega até o pescoço.Fontes: o próprio texto bíblico · Shiloah · River · Assyria
  • Isaías apresenta a si mesmo e a seus filhos como sinais e símbolos vivos concedidos pelo Senhor a Israel. Em um momento de crise nacional, ele adverte o povo a não consultar necromantes e adivinhos que murmuram, insistindo que devem recorrer a Deus e ao Seu testemunho.Fontes: o próprio texto bíblico

Notas escritas com auxílio de IA a partir de fontes abertas (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, domínio público) e revisadas antes de publicar.

Lugares deste capítulo

  • Assyria · 36.359, 43.153 · versículos 4, 7
  • Damascus · 33.511, 36.306 · versículo 4
  • Samaria · 32.276, 35.195 · versículo 4
  • Shiloah · Hoje: Pool of Siloam · 31.771, 35.235 · versículo 6
  • Euphrates · Hoje: Euphrates River · 31.004, 47.442 · versículo 7
  • Jerusalem · 31.777, 35.234 · versículo 14
  • Mount Zion · 31.772, 35.229 · versículo 18

Só aparecem lugares com identificação de alta confiança (90% ou mais segundo as fontes acadêmicas reunidas pelo OpenBible). Mapa da época: DARE (Digital Atlas of the Roman Empire), CC BY 4.0; mapa atual: © colaboradores do OpenStreetMap; lugares: OpenBible.info (CC BY 4.0).

Créditos e licença desta tradução
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible)
© 2020.
Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish)
‫ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA)‪.
‫بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0
‫یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە.
ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی‫ ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible)
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‫هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت.
ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە‫
پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us
This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4‪.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA.
‪Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.”
‪Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows:
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‪You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA).
‪If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us.
This translation is made available to you under the terms of the
Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0.
You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that:
You include the above copyright and source information.
If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes.
If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original.
Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents.
For other uses, please contact the respective copyright owners.
Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19.
2025-05-01

Fonte: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org

Fale com a gente

Conte de onde você lê, como a Bíblia tem te ajudado ou o que podemos melhorar. Lemos todas as mensagens.