Miqueas 6
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Toca un versículo para ver sus referencias cruzadas.
سکاڵای یەزدان لە دژی ئیسرائیل
1گوێ بگرن لەوەی یەزدان دەفەرموێت:
«هەستە، بڕۆ لەلای چیاکانەوە سکاڵا بکە،
با گردەکان گوێیان لێبێت کە چی دەڵێیت.
2«ئەی چیاکان، گوێ لە سکاڵای یەزدان بگرن،
ئەی بناغە هەمیشەییەکانی زەوی، ئێوەش گوێ بگرن!
چونکە سکاڵای یەزدان لە گەلەکەیەتی،
داواکەی لە دژی ئیسرائیلە.
3«ئەی گەلەکەم، چیم لێت کردووە؟
بە چی نیگەرانم کردوویت؟ وەڵامم بدەوە!
4من لە خاکی میسرەوە دەرمهێنایت،
لە خاکی کۆیلایەتی تۆم کڕییەوە.
من موسام بۆ ناردی ڕابەرایەتیت بکات،
هەروەها هارون و مریەمیش.
5ئەی گەلەکەم، بیهێنەرەوە یادت
بالاقی پاشای مۆئاب پیلانی چی گێڕا و
بەلعامی کوڕی بەعۆر چی وەڵام دایەوە.
گەشتەکەت لە شەتیمەوە هەتا گلگال بهێنەرەوە یادت،
تاکو کارە ڕاستودروستەکانی یەزدان بزانیت.»
6بە چی بچمە بەردەمی یەزدان و
بۆ خودای پایەبەرز بچەمێمەوە؟
ئایا بە قوربانی سووتاندن بچمە بەردەمی،
بە گوێرەکەی تەمەن یەک ساڵە؟
7ئایا یەزدان بە هەزاران بەران و
بە دەیان هەزار ڕووبار لە ڕۆن ڕازی دەبێت؟
ئایا نۆبەرەکەم لە جیاتی یاخیبوونەکەم بدەم،
بەری لەشم لە جیاتی گوناهی خۆم؟
8ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و
داوای چیت لێدەکات:
دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و
بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.
تاوان و سزای ئیسرائیل
9ئەگەر ئێوە دانان لە ناوی خودا بترسن!
دەنگی یەزدان بانگەواز بۆ شارەکە دەکات:
«ئەی گەل و ئەوانەی لە شار کۆدەبنەوە، گوێ بگرن!
10ئەی ماڵی خراپەکار، ئایا هێشتا گەنجینەی داهاتی ناڕەواییتان لەبیر دەکەم؟
ئایا ئێفەی ناتەواو کە نەفرەت لێکراوە لەیادی دەکەم؟
11ئایا ئەوانەی تەرازوویان درۆیە بێتاوانیان دەکەم،
ئەوانەی فێڵ لە توورەکەی کێش دەکەن؟
12دەوڵەمەندەکانی ستەمکارن،
دانیشتووانەکەشی قسەی درۆ دەکەن و
بە زمانیان فێڵ دەکەن.
13لەبەر ئەوە خەریکم سزاتان دەدەم،
لەبەر گوناهەکانتان وێرانتان دەکەم.
14ئێوە دەخۆن و تێر نابن،
گەدەتان هەردەم بەتاڵ دەبێت.
ئەمبار دەکەن، بەڵام هیچ نامێنێتەوە،
چونکە ئەوەی مایەوە دەیدەمە شمشێر.
15ئێوە دەچێنن و نادورنەوە،
زەیتوون دەگوشن و بە ڕۆنەکەی خۆتان چەور ناکەن،
ترێ دەگوشن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە،
16چونکە فەرزەکانی عۆمری و
هەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە و
ڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر.
لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم و
دانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی و
تانە و تەشەری نەتەوەکان.»

¿Sabías que…?
El Juicio del Señor y Sus Verdaderas Exigencias
- El capítulo comienza como una demanda judicial del pacto en la que Dios convoca a los montes y cimientos de la tierra como testigos contra Israel. Dios recuerda su fidelidad al liberarlos de Egipto bajo el liderazgo de Moisés, Aarón y Míriam, y al protegerlos de Balac de Moab por medio de Balaam en la travesía de Sitim a Gilgal.Fuentes: el propio texto bíblico · Miriam · Balak · Balaam
- El texto contrasta sacrificios rituales extremos —como ofrecer miles de carneros, torrentes de aceite o incluso el sacrificio del primogénito— con lo que Dios realmente requiere. La verdadera devoción se resume en hacer justicia, amar la misericordia y caminar con humildad ante Dios.Fuentes: el propio texto bíblico
- Miqueas denuncia la injusticia económica urbana, condenando explícitamente a los comerciantes deshonestos que usaban pesas falsas, balanzas engañosas y medidas reducidas. Advierte que seguir los estatutos corruptos de los reyes del norte, Omri y Acab, traerá desolación y desprecio público.Fuentes: el propio texto bíblico · Omri · Ahab
Notas escritas con ayuda de IA a partir de fuentes abiertas (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, dominio público) y revisadas antes de publicarse.
Lugares de este capítulo
- Egypt · 30.129, 31.308 · versículo 4
- Moab · Hoy: Moab 1 · 31.181, 35.701 · versículo 5
- Jerusalem · 31.777, 35.234 · versículo 9
Solo aparecen lugares identificados con alta confianza (90 % o más según las fuentes académicas reunidas por OpenBible). Mapa de la época: DARE (Digital Atlas of the Roman Empire), CC BY 4.0; mapa actual: © colaboradores de OpenStreetMap; lugares: OpenBible.info (CC BY 4.0).
Créditos y licencia de esta traducción
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible) © 2020. Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish) ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە. ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible) Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت. ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA. Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.” Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA). If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us. This translation is made available to you under the terms of the Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0. You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that: You include the above copyright and source information. If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes. If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original. Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents. For other uses, please contact the respective copyright owners. Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19. 2025-05-01
Fuente: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org