Nations Bible

Job 13

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Toca un versículo para ver sus referencias cruzadas.

1«چاوەکانم هەموو ئەمانەی بینیوە،

گوێیەکانم بیستوویانە و تێیان گەیشتووم.

2وەک زانینی ئێوە منیش زانیومە؛

من لە ئێوە کەمتر نیم.

3بەڵام من لەگەڵ توانادارەکە قسە دەکەم،

دەمەوێت لەلای خودا دادگایی بکرێم.

4بەڵام ئێوە درۆم بۆ هەڵدەبەستن،

هەمووتان پزیشکی بێ کەڵکن.

5خۆزگە بە تەواوی بێدەنگ دەبوون!

ئەوە بۆتان دەبوو بە دانایی.

6ئێستا گوێ لە بەهانەم بگرن و

بۆ سکاڵای لێوەکانم گوێ شل بکەن.

7ئایا بە درۆ بەرگری لە خودا دەکەن؟

ئایا بە دەم خوداوە درۆ دەکەن؟

8ئایا لایەنگری دەکەن،

یان بۆ خودا مشتومڕ دەکەن؟

9ئەگەر تاقیتان بکاتەوە، ئایا دەردەچن

یان دەتانەوێت وەک مرۆڤ هەڵیبخەڵەتێنن؟

10بێگومان سەرزەنشتتان دەکات

ئەگەر بە نهێنی لایەنگری بکەن.

11ئایا شکۆمەندییەکەی ناتانترسێنێت و

ترسی ئەو دەستتان بەسەردا ناکێشێت؟

12یادەوەری و پەندەکانتان تەنها خۆڵەمێشە و

بەرگرییەکانتان بەرگرییە لە قوڕ.

13«لێم بێدەنگ بن، من قسە دەکەم و

ئەوەی بەسەرم دێت با بێت!

14بۆچی من کێشە بۆ خۆم دروستبکەم،

ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە؟

15ئەگەر بشمکوژێت هەر پشتی پێ دەبەستم،

لەبەردەمیدا تەنها مشتومڕ لەسەر هەڵسوکەوتم دەکەم.

16هەروەها ئەمە بۆ ڕزگاریمە،

کە خوانەناس نایەتە بەردەمی.

17بە تەواوی گوێ لە قسەکانم بگرن و

ئەوەی ڕایدەگەیەنم با گوێتان لێی بێت.

18ئەوەتا من بە باشی سکاڵای خۆمم خستووەتە ڕوو،

دەزانم ئەستۆپاک دەردەچم.

19کێیە ئەوەی مشتومڕم لەگەڵ دەکات،

تاکو هەر ئێستا بێدەنگ بم و ڕۆح بەدەستەوە بدەم؟

20«ئەی خودا، تەنها بەم دوو کارە پشتگیریم بکە،

ئیتر لەبەردەمت ون نابم.

21دەستت لێم دووربخەوە و

با سامی تۆ نەمترسێنێت.

22ئینجا بانگم بکە و من وەڵام دەدەمەوە،

یان من قسە دەکەم و تۆ وەڵامم بدەوە.

23چەند تاوان و گوناهم هەیە؟

یاخیبوون و گوناهەکەی خۆمم پێ بناسێنە.

24بۆچی ڕووی خۆت دەشاریتەوە و

بە دوژمنی خۆت دامدەنێیت؟

25ئایا گەڵایەکی هەڵوەریو پان دەکەیتەوە؟

ئایا بەدوای پووشی وشکدا ڕادەکەیت؟

26تۆ بە تاڵی لە دژم دەنووسیت و

لەسەر تاوانەکانی لاویێتیم سزام دەدەیت.

27جا پێیەکانی منت خستووەتە ناو کۆتەوە و

چاوت بڕیوەتە هەموو ڕێڕەوەکانم و

شوێن پێیەکانم دەپشکنیت.

28«وەک دارێکی کلۆر لەناو دەچم،

وەک جلێک کە مۆرانە لێی دابێت.

¿Sabías que…?

Job Apela Directamente a Dios

  • Job rechaza los consejos de sus compañeros, calificándolos de médicos inútiles y comparando sus argumentos tradicionales con proverbios de ceniza y defensas de barro. Les advierte que Dios reprenderá a cualquiera que intente defenderlo con engaño o parcialidad.Fuentes: el propio texto bíblico
  • A lo largo del capítulo, Job plantea su discurso en términos jurídicos, afirmando que ha preparado su causa y que busca una audiencia directa ante el Todopoderoso. Manifiesta la certeza de que será vindicado, aun reconociendo el inmenso riesgo de defender su conducta cara a cara con Dios.Fuentes: el propio texto bíblico
  • Para ilustrar su vulnerabilidad, Job recurre a metáforas de fragilidad y cautiverio, preguntando por qué el Todopoderoso persigue a alguien tan endeble como una hoja arrastrada por el viento o la paja seca, mientras aprisiona sus pies en el cepo.Fuentes: el propio texto bíblico

Notas escritas con ayuda de IA a partir de fuentes abiertas (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, dominio público) y revisadas antes de publicarse.

Créditos y licencia de esta traducción
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible)
© 2020.
Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish)
‫ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA)‪.
‫بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0
‫یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە.
ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی‫ ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible)
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‫هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت.
ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە‫
پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us
This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4‪.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA.
‪Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.”
‪Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows:
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‪You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA).
‪If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us.
This translation is made available to you under the terms of the
Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0.
You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that:
You include the above copyright and source information.
If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes.
If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original.
Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents.
For other uses, please contact the respective copyright owners.
Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19.
2025-05-01

Fuente: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org

Habla con nosotros

Cuéntanos desde dónde lees, cómo te ha ayudado la Biblia o qué podemos mejorar. Leemos todos los mensajes.