Nations Bible

Jeremías 17

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Toca un versículo para ver sus referencias cruzadas.

1«گوناهەکانی یەهودا بە قەڵەمی ئاسن نووسراوە،

بە نووکی ئەڵماس هەڵکۆڵراوە،

لەسەر پەڕەی دڵیان و

لەسەر قۆچی قوربانگاکانیان.

2تەنانەت منداڵەکانیشیان ئەوانەیان بەبیر دێتەوە،

قوربانگا و ستوونە ئەشێراکانیان

کە لەلای دارە سەوزەکان و

لەسەر کێوە بەرزەکان بوون.

3چیاکەی خۆم لە دەشتودەر و

سامان و هەموو گەنجینەکانی تۆ

دەکەم بە تاڵانی،

لەگەڵ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانت،

چونکە لەنێو خاکەکەت گوناهت کرد.

4بەخۆت دەستبەردار دەبیت لەو میراتەی

کە بە تۆم بەخشی،

دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانت

لە خاکێک کە نەتناسیبێت،

چونکە ئاگرتان بەردایە تووڕەییم

هەتاهەتایە گڕدەگرێت.»

5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی پشت بە ئادەمیزاد دەبەستێت،

متمانەی بە هێزی مرۆڤانە هەیە و

دڵی لەسەر یەزدان لادەبات.

6وەک بنچکێک لە بیابان دەبێت،

چاکە نابینێت کاتێک دێت،

لە گەرمەسێر نیشتەجێ دەبێت لە چۆڵەوانی،

لە زەوییەکی خوێیین کە کەسی تێدا ناژیێت.

7«بەڵام بەرەکەتدارە ئەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت و

متمانەی پێی هەیە.

8وەک دارێک دەبێت، شەتڵکراو لەدەم ئاو،

لەدەم جۆگە ڕەگ دادەکوتێت،

لە گەرما ناترسێت،

گەڵاکانی سەوزن،

گوێ بە وشکەساڵی نادات،

لە بەروبووم دان ناوەستێت.»

9دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە و

دەرمانی نییە،

کێ دەیناسێت؟

10«من یەزدانم، دڵ دەپشکنم،

دەروون تاقی دەکەمەوە،

بۆ ئەوەی هەریەکە بەگوێرەی ڕەفتارەکەی پێی بدەم،

بەگوێرەی شایستەیی کردارەکانی.»

11وەک کەوێک کڕکەوتبێت بەسەر ئەو هێلکانەی خۆی نەیکردبێت،

دەوڵەمەندێک بە ناڕەوایی دەوڵەمەند بووبێت،

لە نیوەی تەمەنی وازی لێ دەهێنێت،

لە کۆتاییشدا دەبێتە گێل.

12تەختی شکۆمەندییە، هەر لە سەرەتاوە بەرزە،

شوێنی پیرۆزگاکەمان.

13ئەی یەزدان، هیوای ئیسرائیل!

هەموو ئەوانەی وازت لێ دێنن، شەرمەزار دەبن،

ئەوانەی لە تۆ لادەدەن، لەسەر خۆڵ دەنووسرێن،

چونکە وازیان لە یەزدان هێنا،

لە کانی ئاوی ژیان.

14ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە،

ڕزگارم بکە، ڕزگار دەبم،

چونکە ستایشی من هەر بۆ تۆیە.

15ئەوەتا ناحەزانم پێم دەڵێن:

«کوا فەرمایشتی یەزدان؟

با ئێستا بێتە دی!»

16منیش هەرگیز لەوە لام نەدا شوان بم لەلای تۆ،

تۆ دەزانیت کە خوازیاری ڕۆژی کوشندە نەبووم.

چی لە دەمم هاتووەتە دەرەوە لەبەردەمی خۆت بووە.

17ئەی یەزدان، مەمتۆقێنە،

تۆ پەناگای منی لە ڕۆژی لەناوچوون.

18با ڕاونەرانم شەرمەزار بن

بەڵام من شەرمەزار نەبم،

با ئەوان بتۆقن

بەڵام من نەتۆقم.

ڕۆژی لەناوچوونیان بەسەردا بهێنە،

دوو ئەوەندە وردوخاشیان بکە.

تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە

19یەزدان ئاوای پێ فەرمووم: «بڕۆ و لەلای دەروازەی نەوەی گەل بوەستە، ئەوەی پاشاکانی یەهودا پێیدا دێنە ژوورەوە و دەچنە دەرەوە، هەروەها لە هەموو دەروازەکانی دیکەی ئۆرشەلیم بوەستە. 20پێیان بڵێ: ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی پاشاکانی یەهودا و هەموو یەهودا و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە. 21یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداری خۆتان بن و لە ڕۆژی شەممەدا هیچ بارێک هەڵمەگرن و بەناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا بیهێننە ژوورەوە. 22هیچ بارێکیش لە ڕۆژی شەممەدا لە ماڵەکانتانەوە مەهێننە دەرەوە و هیچ کارێک مەکەن، ڕۆژی شەممە تەرخان بکەن، وەک ئەوەی فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد. 23بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان پێی نەدا و کەللەڕەقییان کرد، نەیانبیست و تەمبێ نەبوون. 24بەڵام ئەگەر بە تەواوی گوێم لێ بگرن، لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەهێننە ناو دەروازەکانی ئەم شارە و ڕۆژی شەممەتان تەرخان کرد، بۆ ئەوەی هیچ کارێکی تێدا نەکەن، 25ئەوا پاشایانی سەر تەختی داود لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە دەروازەکانی ئەم شارەدا دێنە ژوورەوە، لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە، لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دێن، ئەم شارەش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت. 26ئینجا لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە خاکی بنیامین، لە زوورگەکانی خۆرئاوا، لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نەقەبەوە دێن. قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو، پێشکەشکراوی دانەوێڵە، بخوور و قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدانەوە. 27خۆ ئەگەر گوێ لە من نەگرن بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە، بەردەوام بوون لەوەی بە بارەوە بێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیم، ئەوا من ئاگرێکی نەکوژاوە بەردەدەمە دەروازەکانی ئۆرشەلیم کە قەڵاکانی لەناودەبات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Ilustración artística: una interpretación, no un registro histórico.

¿Sabías que…?

La confianza, el corazón y el día de reposo

  • El estilo de hierro y la punta de diamante eran herramientas antiguas utilizadas para grabar inscripciones profundas y permanentes en piedra o metal. Jeremías emplea esta imagen para resaltar que la idolatría de Judá no era superficial, sino que estaba profundamente grabada en sus corazones y en los cuernos de sus altares.Fuentes: el propio texto bíblico
  • Jeremías contrasta un arbusto solitario en el desierto árido y salitroso con un árbol frondoso plantado junto a una corriente de agua. Un árbol cuyas raíces alcanzan el agua se mantiene verde y produce fruto incluso en años de sequía, representando a quienes confían en Dios en lugar de las fuerzas humanas.Fuentes: el propio texto bíblico
  • Jeremías recibió la instrucción de proclamar el mensaje divino en las puertas de Jerusalén, prohibiendo el traslado de cargas en el día de reposo. Guardar este día aseguraba la continuidad de los reyes en el trono de David y la llegada de adoradores de la tierra de Benjamín, de Judá y del Neguev.Fuentes: el propio texto bíblico · David · Benjamin (patriarch) · Jerusalem

Notas escritas con ayuda de IA a partir de fuentes abiertas (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, dominio público) y revisadas antes de publicarse.

Lugares de este capítulo

  • Arabah · 30.417, 35.151 · versículo 6
  • Jerusalem · 31.777, 35.234 · versículos 19, 20, 21, 25, 26, 27
  • People’s Gate · Hoy: in Jerusalem · 31.777, 35.234 · versículo 19
  • Negeb · 31.245, 34.841 · versículo 26
  • Shephelah · 31.692, 34.875 · versículo 26

Solo aparecen lugares identificados con alta confianza (90 % o más según las fuentes académicas reunidas por OpenBible). Mapa de la época: DARE (Digital Atlas of the Roman Empire), CC BY 4.0; mapa actual: © colaboradores de OpenStreetMap; lugares: OpenBible.info (CC BY 4.0).

Créditos y licencia de esta traducción
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible)
© 2020.
Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish)
‫ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA)‪.
‫بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0
‫یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە.
ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی‫ ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible)
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‫هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت.
ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە‫
پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us
This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4‪.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA.
‪Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.”
‪Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows:
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‪You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA).
‪If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us.
This translation is made available to you under the terms of the
Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0.
You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that:
You include the above copyright and source information.
If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes.
If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original.
Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents.
For other uses, please contact the respective copyright owners.
Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19.
2025-05-01

Fuente: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org

Habla con nosotros

Cuéntanos desde dónde lees, cómo te ha ayudado la Biblia o qué podemos mejorar. Leemos todos los mensajes.