Eclesiastés 10
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Toca un versículo para ver sus referencias cruzadas.
1وەک چۆن مێشی مردوو بۆنی خۆش بۆگەن دەکات،
کەمێک کاری گێلانە دەتوانێت دانایی و ڕێزی کەسێک لەناوبەرێت.
2دڵی دانا مەیلی ڕێی ڕاست دەکات،
دڵی گێلیش مەیلی ڕێی چەوت دەکات.
3کە گێل بە ڕێگادا دەڕوات
گێلی لێ دەبارێت،
ئیتر گێلایەتییەکەی بۆ هەموو لایەک دیارە.
4ئەگەر تووڕەیی فەرمانڕەوا بەسەرتدا جۆشا،
شوێنی کاری خۆت بەجێمەهێڵە،
چونکە هێمنی هەڵەی گەورە ئارام دەکاتەوە.
5خراپەیەک هەیە لەسەر زەویدا بینیم،
وەک هەڵەیەکی مەزنە لەلایەن فەرمانڕەوا:
6گێل زۆر جار لە پلەوپایەی بەرز دادەنرێت و
دەوڵەمەندەکانیش لە شوێنە نزمەکان دادەنیشن.
7بینیم خزمەتکاران ئەسپ سوار بوون و
میران پیادە بوون وەک خزمەتکار.
8ئەوەی چاڵ هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت،
ئەوەی دیوار بڕووخێنێت مار پێیەوە دەدات.
9ئەوەی بەرد هەڵبکەنێت ئازاری پێوە دەبینێت،
ئەوەی دار ببڕێت لە مەترسییەکەیدا دەبێت.
10ئەگەر تەور کول بێت و
دەمی تیژ نەکرێت،
هێزی زیاتری دەوێت،
بەڵام دانایی بەسوودە بۆ سەرکەوتن.
11ئەگەر پێش نوشتەکردن مار پێتەوە بدات،
ئیتر نوشتەکەر کرێیەکەی وەرناگرێت.
12قسەی زاری دانا شیرینە،
بەڵام گێل لێوەکانی خۆی هەڵیدەلووشن.
13سەرەتای وشەکانی دەمی گێلییە،
لە کۆتاییدا دەبنە شێتێکی خراپ.
14گێل زۆر قسە دەکات.
مرۆڤ نازانێت چی دەبێت و
کێ دەتوانێت بە کەسێکی دیکە ڕابگەیەنێت
کە چی لەدوای خۆی ڕوودەدات؟
15ماندووبوونی گێل خۆی شەکەت دەکات،
بە جۆرێک نازانێت چۆن بۆ شار بچێت.
16قوڕبەسەر ئەو خاکەی کە پاشاکەی پێشتر خزمەتکار بوو و
میرەکانیشی بەیانییان لەسەر خوان دادەنیشن.
17خۆزگە بەو خاکەی کە پاشاکەی لە نەوەی شازادە بێت و
میرەکانیشی نان لە کاتی خۆیدا بخۆن،
بۆ هێز نەک بۆ سەرخۆشی.
18بە تەمبەڵی بنمێچ دێتە خوارێ و
بە دەست شلکردنیش خانوو دڵۆپە دەکات.
19بۆ ئەوەی پێبکەنن خوان ئامادە دەکەن و
شەرابیش ژیان خۆش دەکات،
بەڵام پارە هەموو شتێکی پێ دەکرێت.
20تەنانەت لەبیری خۆشت نەفرەت لە پاشا مەکە،
لە ژووری نوستنیشت نەفرەت لە دەوڵەمەند مەکە،
چونکە چۆلەکەی ئاسمان دەنگەکەت دەگەیەنێت و
باڵداریش قسەکەت ڕادەگەیەنێت.

¿Sabías que…?
Sabiduría, Necedad y Gobierno
- El capítulo emplea imágenes de la vida cotidiana antigua —como moscas muertas que arruinan el perfume, serpientes en grietas de muros de piedra y hachas sin filo que exigen más esfuerzo físico— para mostrar cómo pequeños errores o la falta de destreza pueden echar a perder grandes esfuerzos.Fuentes: el propio texto bíblico
- El autor contrasta el buen y el mal liderazgo, señalando que una nación sufre cuando su rey es inexperto y sus príncipes banquetean por la mañana en lugar de gobernar con templanza.Fuentes: el propio texto bíblico
- La advertencia de que un ave del cielo podría llevar las palabras pronunciadas contra un gobernante en la alcoba privada refleja el conocimiento antiguo sobre espías en la corte y el riesgo político de las palabras imprudentes.Fuentes: el propio texto bíblico
Notas escritas con ayuda de IA a partir de fuentes abiertas (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, dominio público) y revisadas antes de publicarse.
Créditos y licencia de esta traducción
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible) © 2020. Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish) ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە. ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible) Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت. ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA. Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.” Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA). If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us. This translation is made available to you under the terms of the Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0. You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that: You include the above copyright and source information. If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes. If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original. Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents. For other uses, please contact the respective copyright owners. Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19. 2025-05-01
Fuente: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org