Romans 12
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Tap a verse to see its cross-references.
قوربانییەکی زیندوو
1بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە. 2شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن، تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە، کە باش و پەسەندکراو و تەواوە.
3بەو نیعمەتەی پێم دراوە بە هەر یەکێک دەڵێم کە لەنێوتاندایە: با لە نرخ بۆ خۆ دانان زێدەڕۆیی نەکات، بەڵکو لە نرخاندن هۆشیار بێت، بەو بڕە باوەڕەی خودا بە هەر یەکێکی بەخشیوە. 4وەک چۆن لە یەک جەستەدا ئەندامی زۆرمان هەیە، هەموو ئەندامەکانیش یەک کاریان نییە، 5ئێمەش بە هەمان شێوە، هەرچەندە زۆرین، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح ئەندامی یەک جەستەین و هەر ئەندامێک پەیوەستە بە ئەندامەکانی دیکەوە. 6بەڵام بەهرەی جیاوازمان هەیە، بەگوێرەی ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە: ئەگەر کەسێک بەهرەی ڕاگەیاندنی پەیامی خودای هەیە، با بەگوێرەی ڕێژەی باوەڕ بێت؛ 7ئەگەر بەهرەی خزمەتکردنی هەیە، با خزمەت بکات؛ ئەگەر بەهرەی فێرکردنی هەیە، با فێر بکات؛ 8ئەگەر بەهرەی هاندانی هەیە، با هانبدات؛ ئەگەر بەهرەی بەخشینی هەیە، با بە دڵفراوانییەوە ببەخشێت؛ ئەگەر بەهرەی ڕابەرایەتیکردنی هەیە، با بە دڵگەرمییەوە بێت؛ ئەگەر بەهرەی بەزەیی هەیە، با بە دڵخۆشییەوە بێت.
9با خۆشەویستی بێ دووڕوویی بێت. ڕقتان لە خراپە بێت و بە چاکەوە بنووسێن. 10بە خۆشەویستی برایانە بە دڵ یەکتریتان خۆشبوێ، لە خۆتان زیاتر ڕێز لە یەکتری بگرن. 11سست مەبن لە دڵگەرمی، لە ڕۆح گەرم بن، خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن. 12لە هیوا دڵشاد بن، لە تەنگانە ئارام بگرن، لە نوێژکردن پەیوەست بن، 13بەشداری بکەن لە پێویستییەکانی گەلی پیرۆزی خودا، میوانداری خوشک و برا نامۆکان بکەن.
14ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە داوای بەرەکەتیان بۆ بکەن. داوای بەرەکەت بکەن و نەفرەت مەکەن. 15لەگەڵ دڵشادان دڵشاد بن، بگریێن لەگەڵ ئەوانەی دەگریێن. 16سەبارەت بە یەکتری هاوبیر بن، بیر لە بڵندی مەکەنەوە، بەڵکو تێکەڵاوی پایەنزمەکان بن. خۆتان بە دانا مەزانن.
17خراپەی کەس بە خراپە مەدەنەوە. وریا بن لەبەردەمی هەموو خەڵک ئەوە بکەن کە بە چاک دەزانرێت. 18بەپێی تواناتان هەوڵ بدەن کە لەگەڵ هەموو خەڵک بە ئاشتی بژین. 19خۆشەویستان، خۆتان تۆڵە مەستێنن، بەڵکو ڕێ بە تووڕەیی خودا بدەن، چونکە نووسراوە: ﴿یەزدان دەفەرموێ، تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.﴾ 20بەڵام:
﴿ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی بدەرێ،
ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ.
بەمە پشکۆی داگیرساو لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت.﴾
21با خراپە نەتبەزێنێت، بەڵکو بە چاکە خراپە ببەزێنە.

Did you know?
Living Sacrifice and One Body
- Romans 12 urges the brothers, on account of God’s mercy, to offer their bodies as living sacrifices, holy and pleasing to God, and calls this their spiritual service of worship. That image of a sacrifice that remains alive stands beside the appeal not to be conformed to this world, but to be transformed by the renewing of the mind, so as to test and approve what is God’s good, pleasing, and perfect will.Sources: the Bible text itself
- The community is compared to one body with many members that do not all have the same function: in Christ the many are one body, and each member belongs to the others. Different gifts are traced to the grace given—prophecy in proportion to faith, serving, teaching, encouraging, generous giving, diligent leading, and cheerful mercy—while each person is told to think with sober judgment, according to the measure of faith God has given, and not more highly than he ought.Sources: the Bible text itself
- The chapter forbids repaying evil for evil and taking vengeance, telling the beloved to leave room for God’s wrath and, if possible on their part, to live at peace with everyone. It appeals to what is written—that vengeance belongs to the Lord, who will repay, and that a hungry enemy should be fed and a thirsty one given a drink, which will heap burning coals on his head—and it ends by urging them not to be overcome by evil, but to overcome evil with good.Sources: the Bible text itself
Notes written with AI assistance from open sources (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, public domain) and reviewed before publishing.
Credits and license for this translation
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible) © 2020. Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish) ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە. ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible) Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت. ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA. Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.” Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA). If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us. This translation is made available to you under the terms of the Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0. You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that: You include the above copyright and source information. If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes. If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original. Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents. For other uses, please contact the respective copyright owners. Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19. 2025-05-01
Source: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org