Nations Bible

Proverbs 30

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Tap a verse to see its cross-references.

قسەی ئاگور

1قسەکانی ئاگوری کوڕی یاقە ئەم سروشە لەخۆ دەگرێت.

ئەم پیاوە بە ئیتیێلی ڕاگەیاند:

ئەی خودایە، من شەکەتم،

بەڵام دەتوانم بەسەریدا زاڵ بم.

2«من لە هەموو مرۆڤێک دەبەنگترم،

تێگەیشتنی مرۆڤانەم نییە.

3فێری دانایی نەبووم و

ناسینی خودای پیرۆزم نییە.

4کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟

کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟

کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟

کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟

ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟

ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ!

5«هەموو وشەیەکی خودا بێگەردە،

قەڵغانە بۆ ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن.

6هیچ شتێک بۆ وشەکانی زیاد مەکە،

نەوەک سەرزەنشتت بکات و بە درۆزن دەربچیت.

7«ئەی یەزدان، دوو شتم لێ داوا کردیت،

لێمی قەدەغە مەکە پێش مردنم:

8شتی پووچ و قسەی درۆم لێ دووربخەوە،

هەژاری یان دەوڵەمەندیم مەدەرێ،

بەڵام نانی پێویستی خۆم پێ بدە،

9نەوەک تێر بم و نکۆڵیت لێبکەم و

بڵێم: ”یەزدان کێیە؟“

یان نەوەک هەژار بم و دزی بکەم و

ناوی خودای خۆم بێ ڕێز بکەم.

10«بوختان بە خزمەتکار مەکە لەلای گەورەکەی،

نەوەک نەفرەتت لێ بکات و تاوانبار بیت.

11«نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات و

دایکی پیرۆز ناکات.

12نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە،

بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی.

13نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز و

بەرز دەڕوانێت.

14نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن و

کاکیلەکانی چەقۆن،

بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی و

نەدارەکان لەنێو خەڵکی.

15«زەروو دوو کچی هەیە،

هاوار دەکەن: ”بێنە، بێنە!“

«سێ شت هەن تێر نابن،

چوارەمیش ناڵێت، ”بەسە!“:

16جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک و

زەوییەک تێر ئاو نەبێت و

ئاگرێک هەرگیز نەڵێت: ”بەسە!“

17«ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات و

سووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک،

قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن و

بێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن.

18«سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من،

چوارەمیش تێناگەم:

19ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان،

ڕێگای مار لەسەر بەرد،

ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا و

ڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ.

20«ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە:

دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە و

دەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“

21«زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت و

لەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت،

22خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا،

گێلێک کە تێر نان بێت،

23ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات،

کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی.

24«چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکن

بەڵام لە دانایان داناترن:

25مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن،

بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن.

26گۆڕهەڵکەنەکان گیانلەبەرێکی بێ توانان،

بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن.

27کوللەکان پاشایان نییە،

بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن.

28مارمێلکە بەدەست دەگیردرێت،

بەڵام لە کۆشکی پاشادا دەبینرێت.

29«سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە و

چوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە:

30شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە،

لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە،

31کەڵەشێری بە فیز، تەگە،

پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی.

32«ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت،

یان پیلانی خراپت نایەوە،

دەستت بخەرە سەر دەمت!

33چونکە وەک چۆن شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت و

لووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت،

تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.»

Artistic illustration — an interpretation, not a historical record.

Did you know?

The Sayings of Agur

  • Proverbs 30 is attributed to Agur son of Jakeh, who addressed his sayings to Ithiel and Ucal. Beyond what is recorded in this chapter, nothing further is known about Agur or his father.Sources: Agur · Jakeh · Ucal · the Bible text itself
  • The chapter frequently uses a graded numerical pattern ('three things... four that...') to group observations about nature and human behavior. Agur applies this structure to marvels of creation, social disruptions, stately walkers, and four small creatures that display remarkable wisdom: ants, rock badgers, locusts, and lizards.Sources: the Bible text itself
  • Agur makes a specific two-part request, asking to be granted neither poverty nor riches, but only his daily portion of food. He explains that having too much might lead someone to disown the Lord, while falling into poverty might tempt a person to steal.Sources: the Bible text itself

Notes written with AI assistance from open sources (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, public domain) and reviewed before publishing.

Credits and license for this translation
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible)
© 2020.
Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish)
‫ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA)‪.
‫بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0
‫یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە.
ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی‫ ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible)
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‫هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت.
ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە‫
پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us
This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4‪.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA.
‪Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.”
‪Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows:
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‪You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA).
‪If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us.
This translation is made available to you under the terms of the
Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0.
You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that:
You include the above copyright and source information.
If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes.
If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original.
Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents.
For other uses, please contact the respective copyright owners.
Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19.
2025-05-01

Source: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org

Talk to us

Tell us where you read from, how the Bible has helped you, or what we could improve. We read every message.