Nations Bible

Numbers 26

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Tap a verse to see its cross-references.

سەرژمێریی دووەم

1لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو: 2«ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.» 3ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: 4«سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.»

5نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل:

بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان،

بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان،

6بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،

بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان. 7ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون.

8ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو، 9نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد. 10زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند. 11بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان.

12نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە نەموئێل خێڵی نەموئێلییەکان،

لە یامین خێڵی یامینییەکان،

لە یاکین خێڵی یاکینییەکان،

13لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،

لە شائوول خێڵی شائوولییەکان. 14ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.

15نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان،

لە حەگی خێڵی حەگییەکان،

لە شونی خێڵی شونییەکان،

16لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان،

لە عێری خێڵی عێرییەکان،

17لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان،

لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان. 18ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

19ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن.

20نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە شالەح خێڵی شالەحییەکان،

لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان،

لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،

21نەوەکانی پێرێزیش:

لە حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،

لە حامول خێڵی حامولییەکان. 22ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

23نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان،

لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان،

24لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان،

لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان. 25ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون.

26نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان،

لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان،

لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان. 27ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

28نەوەی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم:

29نەوەی مەنەشە:

لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو،

لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان.

30ئەمانە نەوەی گلعادن:

لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛

لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛

31لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛

لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛

32لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛

لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان.

33بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو. 34ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.

35ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان،

لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان،

لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان،

36ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن:

لە عیران خێڵی عیرانییەکان. 37ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

38نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان،

لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان،

لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان.

39لە شوفام خێڵی شوفامییەکان،

لە حوفام خێڵی حوفامییەکان.

40نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون:

لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و

لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان. 41ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون.

42ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە شوحام خێڵی شوحامییەکان. 43هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.

44نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە یمنە خێڵی یمنییەکان،

لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان،

لە بەریعە خێڵی بریعییەکان،

45لە نەوەی بەریعە:

لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان،

لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان، 46کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو. 47ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.

48نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان،

لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان،

49لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان،

لە شلێم خێڵی شلێمییەکان. 50ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.

51ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی.

52یەزدان بە موسای فەرموو: 53«خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت. 54بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ، 55بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن، 56لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.»

57ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان:

بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان،

بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان،

بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان.

58ئەمە خێڵەکانی لێڤییە:

خێڵی لیبنییەکان،

خێڵی حەبرۆنییەکان،

خێڵی مەحلییەکان،

خێڵی موشییەکان،

خێڵی قۆرەحییەکان.

عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو. 59ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو. 60هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو. 61بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن.

62تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا.

63ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد. 64ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد. 65لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.

Artistic illustration — an interpretation, not a historical record.

Did you know?

The Second Census on the Plains of Moab

  • This second military census was conducted by Moses and the high priest Eleazar on the plains of Moab across the Jordan from Jericho. It counted 601,730 men aged twenty and older who were able to serve in the army, and it provided the basis for dividing the promised land among the tribes by lot according to their size.Sources: the Bible text itself · Eleazar · Moab
  • The census marked a complete generational shift: of all the Israelites originally numbered at Mount Sinai, not a single man remained alive except for Caleb son of Jephunneh and Joshua son of Nun.Sources: the Bible text itself · Sinai
  • The Levites were counted separately from the rest of the tribes, numbering 23,000 males one month old and older. Because they were not allotted a territorial land inheritance among the other tribes of Israel, they were excluded from the general census.Sources: the Bible text itself

Notes written with AI assistance from open sources (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, public domain) and reviewed before publishing.

Places in this chapter

  • Jericho · Today: Tell es Sultan · 31.872, 35.445 · verses 3, 63
  • Jordan · Today: Jordan River · 31.761, 35.558 · verses 3, 63
  • Moab · Today: Moab 2 · 31.840, 35.674 · verses 3, 63
  • Egypt · 30.129, 31.308 · verses 4, 59
  • Canaan · 32.767, 35.333 · verse 19
  • Wilderness of Sinai · Today: about 50 km around Jebel Musa · 28.540, 33.973 · verse 64

Only places identified with high confidence are shown (90% or more according to the scholarly sources compiled by OpenBible). Period map: DARE (Digital Atlas of the Roman Empire), CC BY 4.0; modern map: © OpenStreetMap contributors; places: OpenBible.info (CC BY 4.0).

Credits and license for this translation
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible)
© 2020.
Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish)
‫ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA)‪.
‫بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0
‫یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە.
ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی‫ ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible)
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‫هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت.
ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە‫
پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us
This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4‪.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA.
‪Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.”
‪Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows:
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‪You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA).
‪If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us.
This translation is made available to you under the terms of the
Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0.
You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that:
You include the above copyright and source information.
If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes.
If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original.
Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents.
For other uses, please contact the respective copyright owners.
Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19.
2025-05-01

Source: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org

Talk to us

Tell us where you read from, how the Bible has helped you, or what we could improve. We read every message.