Micah 4
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Tap a verse to see its cross-references.
کێوی یەزدان
1لە ڕۆژانی کۆتاییدا،
کێوی پەرستگای یەزدان
لەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،
بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە و
گەلان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.
2زۆرێک لە نەتەوەکان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:
«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،
بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.
فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،
بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»
فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،
پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.
3لەنێو چەندین گەل دادوەری دەکات،
ناوبژی بۆ نەتەوە بەهێز و دوورەکان دەکات،
شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،
ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.
هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،
چیتر فێری جەنگ نابن.
4هەریەکە و لەژێر ڕەزەمێوەکەی و
لەژێر دار هەنجیرەکەی دادەنیشێت،
کەس نایترسێنێت،
چونکە یەزدانی سوپاسالار فەرموویەتی.
5هەر گەلێک ڕێگای خۆی دەگرێتەبەر،
هەریەکە و بە ناوی خوداوەندەکانی خۆیەوە؛
ئێمەش بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمانەوە
بۆ هەتاهەتایە و هەتاسەر ڕێگا دەگرینەبەر.
پلانی یەزدان
6یەزدان دەفەرموێت:
«لەو ڕۆژەدا شەلەکان کۆدەکەمەوە و
ڕاپێچکراوەکان خڕدەکەمەوە،
هەروەها ئەوانەی سزام داون.
7شەلەکان دەکەمە پاشماوە،
دوورخراوەکانیش دەکەمە نەتەوەیەکی بەهێز.
یەزدانیش لە کێوی سییۆن پاشایەتییان دەکات
لەو کاتەوە و بۆ هەتاهەتایە.
8تۆش ئەی تاوەری پاسەوانی مێگەل،
ئەی قەڵای سییۆنی کچ،
هەروەک پێشتر دەسەڵاتت بۆ دەگەڕێتەوە،
پاشایەتی ئۆرشەلیمی کچ.»
9ئێستا بۆچی بە هاوارەوە دەگریت؟
بۆچی وەک ژانی منداڵبوون ژانت گرتووە؟
ئایا پاشات نییە،
یان ڕاوێژکارت مردووە؟
10ئەی سییۆنی کچ، لەبەر ژان بگەوزێ
وەک ژنی ژانگرتوو،
چونکە ئێستا لە شار دێیتە دەرەوە و
لە دەشتودەر چادر هەڵدەدەیت.
دەچیتە بابل،
لەوێ دەرباز دەکرێیت.
لەوێ یەزدان دەتکڕێتەوە
لە دەستی دوژمنەکانت.
11بەڵام ئێستا، چەندین نەتەوە
لە دژی تۆ کۆدەبنەوە.
دەڵێن: «با گڵاو بێت،
با بە دیمەنی سییۆن دڵخۆش بین.»
12بەڵام ئەوان نازانن
بیرکردنەوەی یەزدان چییە،
هەروەها لە پلانی ئەو تێناگەن،
چونکە وەک مەڵۆی گەنم بۆ سەر جۆخین کۆی کردنەوە.
13«ئەی سییۆنی کچ، هەستە و پێشێلی بکە،
چونکە قۆچی ئاسنینت پێ دەبەخشم.
سمی بڕۆنزت پێ دەبەخشم و
چەندین گەل تەفروتونا دەکەیت.»
دەستکەوتی ناڕەوایی ئەوان بۆ یەزدان تەرخان دەکەیت،
سامانیان بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان.
Did you know?
Peace in Zion and Restoration from Babylon
- Micah portrays Mount Zion, the prominent hill of Jerusalem, elevated as the chief mountain to which nations gather to learn the ways of God. In this vision of divine arbitration, nations cease training for war and repurpose weapons such as swords and spears into agricultural tools like plowshares and pruning hooks.Sources: the Bible text itself · Zion · Jerusalem
- The phrase describing each person sitting under their own vine and fig tree is a proverbial image of complete safety, domestic tranquility, and agricultural abundance free from fear of invasion.Sources: the Bible text itself
- The prophet foretells that the people of Zion will be forced to leave their city, camp in the open countryside, and go to Babylon on the Euphrates, where they will ultimately be rescued and redeemed.Sources: the Bible text itself · Babylon
Notes written with AI assistance from open sources (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, public domain) and reviewed before publishing.
Places in this chapter
- Mount Zion · 31.772, 35.229 · verses 1, 7
- Jerusalem · 31.777, 35.234 · verses 2, 8, 9, 11
- Zion · Today: Jerusalem · 31.777, 35.234 · verses 2, 8, 10, 11, 13
- Babylon · 32.543, 44.422 · verse 10
Only places identified with high confidence are shown (90% or more according to the scholarly sources compiled by OpenBible). Period map: DARE (Digital Atlas of the Roman Empire), CC BY 4.0; modern map: © OpenStreetMap contributors; places: OpenBible.info (CC BY 4.0).
Credits and license for this translation
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible) © 2020. Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish) ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە. ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible) Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت. ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA. Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.” Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA). If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us. This translation is made available to you under the terms of the Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0. You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that: You include the above copyright and source information. If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes. If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original. Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents. For other uses, please contact the respective copyright owners. Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19. 2025-05-01
Source: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org