Nations Bible

Joshua 15

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Tap a verse to see its cross-references.

بەشی یەهودا

1بەشی هۆزی نەوەی یەهودا بە تیروپشک بەگوێرەی خێڵەکانیان لە سنووری ئەدۆمەوە بۆ چۆڵەوانی چن بەرەو باشوور درێژ بووەوە، هەتا ئەوپەڕی باشوور.

2سنووری باشووریان لە کەنداوەوە دەستپێدەکات، لە کۆتایی باشووری دەریای مردووە و 3لەوێشەوە بۆ باشووری هەورازی دووپشک دەچوو و پەڕییەوە بۆ چن لە باشووری قادێش بەرنێعەوە سەرکەوت. ئینجا بەردەوام بوو بۆ حەسرۆن و سەرکەوت بۆ ئەدار لەوێشەوە بۆ قەرقەع و 4بەردەوام بوو بۆ عەچمۆن و لەگەڵ دۆڵی میسر یەکیگرت و کۆتایی سنوورەکەش لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو. ئەمە دەبێتە سنووری باشووریان.

5سنووری ڕۆژهەڵاتیش لە دەریای مردووەوە هەتا کۆتایی ڕووباری ئوردون بوو.

سنووری لای باکوور دەستپێدەکات لە کەنداوی دەریاکە لەلای کۆتایی ڕووباری ئوردون و 6سنوورەکە سەرکەوت بۆ بێت‌حۆگلە و لە باکووری بێت‌عەراڤا پەڕییەوە و سنوورەکە سەرکەوت بۆ بەردی بۆهەنی کوڕی ڕەئوبێن و 7سنوورەکە لە دۆڵی عاخۆرەوە سەرکەوت بۆ دەڤیر و بەرەو باکوور بووەوە بۆ گەلیلۆت کە بەرامبەر بە ڕێگای هەورازی ئەدومیمە کە لە باشووری دەربەندەکەیە و ئینجا سنوورەکە بەردەوام بوو بۆ ئاوەکانی کانی شەمەش و چوو بۆ کانی ڕۆگێل. 8ئینجا سنوورەکە بە دۆڵی بەن‌هینۆمدا بەلای باشووری بناری شاری یەبوسیدا سەرکەوت کە ئۆرشەلیمە، سنوورەکە بۆ سەر لووتکەی کێوەکە سەرکەوت کە بەرامبەر دۆڵی بەن‌هینۆمە بەلای ڕۆژئاوادا کە لە کەنار دۆڵی ڕفایمە لە باکوور. 9سنوورەکە لەسەر لووتکەی کێوەکەوە درێژ بووەوە بۆ سەرچاوەی ئاوەکانی نەفتۆوەح و چوو بۆ شارۆچکەکانی کێوی عەفرۆن. لەوێشەوە سنوورەکە درێژ بووەوە بۆ بەعلە کە قیریەت یەعاریمە. 10ئینجا سنوورەکە لە بەعلەیەوە بەرەو ڕۆژئاوا درێژ بووەوە بۆ کێوی سێعیر و بەردەوام بوو بۆ لای بناری کێوی یەعاریم لە باکوور کە کەسالۆنە و دابەزییە بێت‌شەمەش و پەڕییەوە بۆ تیمنا. 11ئینجا سنوورەکە چوو بۆ لای بناری باکووری عەقرۆن و سنوورەکە درێژ بووەوە بۆ شیکارۆن و لە کێوی بەعلە پەڕییەوە و گەیشتە یەڤنئێل و کۆتایی سنوورەکەش لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو.

12سنووری ڕۆژئاواشیان دەریای سپی ناوەڕاست بوو بە کەنارەکانییەوە.

13بەپێی فەرمانی یەزدان، یەشوع لە خاکی نەوەی یەهودا بەشێکی دا بە کالێبی کوڕی یەفونە، ئەویش قیریەت ئەربەع بوو کە حەبرۆنە و ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق بوو. 14کالێبیش هەر سێ خێڵی نەوەی عەناقی لە حەبرۆن دەرکرد، شێشەی و ئەحیمەن و تەلمەی کە کوڕەکانی عەناق بوون. 15لەوێشەوە بۆ هێرشکردنە سەر دانیشتووانی دەڤیر پێشڕەوی کرد، دەڤیر پێشتر ناوی قیریەت سێفەر بوو. 16ئینجا کالێب گوتی: «ئەوەی پەلاماری قیریەت سێفەر بدات و بیگرێت، عەکسای کچمی دەدەمێ ببێتە ژنی.» 17ئیتر عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب قیریەت سێفەری گرت، کالێبیش عەکسای کچی دایێ بۆ ئەوەی ببێتە ژنی.

18ئینجا لە کاتی هاتنی بۆ لای عۆسنیێل، عەکسا هانی دا بۆ ئەوەی داوای کێڵگەیەک لە باوکی بکات. کاتێک عەکسا لە گوێدرێژەکە دابەزی، کالێب لێی پرسی: «چیت بۆ بکەم؟»

19ئەویش پێی گوت: «بەرەکەتێکم بدەرێ، لەبەر ئەوەی لە نەقەب زەویت پێداوم، سەرچاوەکانی ئاوم بدەرێ.» کالێبیش کانیاوەکانی سەروو و خوارووی پێدا.

20ئەمە میراتی هۆزی یەهودایە بەگوێرەی خێڵەکانیان:

21شارۆچکەکانی هۆزی نەوەی یەهودا کە لە کۆتایی باشووردا بوون لە نەقەب لەلای سنووری ئەدۆم ئەمانە بوون:

قەڤچەئێل، عێدەر، یاگور، 22قینا، دیمۆنا، عەدعادە، 23قەدەش، حاچۆر، یەتنان، 24زیف، تەلەم، بەعالۆت، 25حاچۆر حەدەتا، قەریۆت حەسرۆن کە حاچۆرە، 26ئەمام، شەمەع، مۆلادا، 27حەچەر گەدا، حەشمۆن و بێت‌پەلەت، 28حەچەر شوعال، بیری شابەع، بزیۆتیە، 29بەعلە، عییم، عەچەم، 30ئەلتۆلەد، کەسیل، حۆرما، 31چیقلەگ، مەدمەنا، سەنسەنا، 32لەڤائۆت، شیلحیم، عەین و ڕیمۆن. هەموو شارۆچکەکان بیست و نۆ شارۆچکە بوون بە گوندەکانیشیانەوە.

33لە زوورگەکانی خۆرئاوا:

ئەشتائۆل، چۆرعا، ئەشنا، 34زانۆوەح، کانی گەنیم، تەپووەح، عێینام، 35یەرموت، عەدولام، سۆکۆ، عەزێقا، 36شەعەرایم، عەدیتەیم، گەدێرا یان گەدێرۆتەیم بوون، واتا چواردە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.

37چەنان، حەداشا، میگدەل گاد، 38دیلعان، میچپا، یۆقتئێل، 39لاخیش، بۆچقەت، عەگلۆن، 40کەبۆن، لەحماس، کیتلیش، 41گەدێرۆت، بێت‌داگۆن، نەعما و مەقێدا، واتا شازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.

42لیڤنا، عەتەر، عاشان، 43یەفتاح، ئەشنا، نەچیڤ، 44قەعیلا، ئەکزیڤ و مارێشا، واتا نۆ شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.

45عەقرۆن لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی، 46لە عەقرۆنەوە بەرەو ڕۆژئاوا، هەموو ئەوەی نزیک ئەشدۆد و گوندەکانیەتی، 47ئەشدۆد لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی و غەزە و دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی هەتا دۆڵی میسر و دەریای سپی ناوەڕاست و کەنارەکانی.

48لە ناوچە شاخاوییەکەش:

شامیر، یەتیر، سۆکۆ، 49دەنا، قیریەت سەنا کە دەڤیرە، 50عەناڤ، ئەشتەمۆ، عانیم، 51گۆشەن، حۆلۆن و گیلۆ، واتا یازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.

52ئەرەڤ، دوما، ئەشعان، 53یانیم، بێت‌تەپووەح، ئەفێقا، 54حومتا، قیریەت ئەربەع کە حەبرۆنە و چیعۆر، واتا نۆ شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.

55ماعۆن، کارمەل، زیف، یوتا، 56یەزرەعیل، یۆقدەعام، زانۆوەح، 57قەین، گیڤعا و تیمنا، واتا دە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.

58حەلحول، بێت‌چوور، گەدۆر، 59مەعەرات، بێت‌عەنۆت و ئەلتەقۆن، واتا شەش شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.

60قیریەت بەعل ئەوەی قیریەت یەعاریمە و ڕەبە، واتا دوو شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.

61لە چۆڵەوانیش:

بێت‌عەراڤا، میددین، سیکاکا، 62نیڤشان، شاری خوێ و کانی گەدی، واتا شەش شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.

63بەڵام نەوەی یەهودا نەیتوانی یەبوسییەکانی دانیشتووی ئۆرشەلیم دەربکەن، جا هەتا ئەمڕۆش یەبوسییەکان لە ئۆرشەلیمدا لەگەڵ نەوەی یەهودا نیشتەجێن.

Artistic illustration — an interpretation, not a historical record.

Did you know?

The Allotment of Judah and Caleb's Inheritance

  • In accordance with the command given to Joshua, Caleb received Kiriath-arba (Hebron), named after Arba the forefather of Anak. From there, Caleb drove out the three descendants of Anak: Sheshai, Ahiman, and Talmai.Sources: the Bible text itself · Caleb · Anak
  • When Othniel captured Kiriath-sepher (Debir), he won Caleb's daughter Achsah as his wife. Recognizing the arid nature of her land in the Negev, Achsah asked her father for water sources and was granted both the upper and lower springs.Sources: the Bible text itself · Achsah · Caleb
  • The territory allotted to the tribe of Judah spanned widely from the Dead Sea to the Mediterranean coastline, reaching south toward Edom and the Brook of Egypt. Despite this vast allotment of towns and villages, the people of Judah were unable to dislodge the Jebusites inhabiting Jerusalem.Sources: the Bible text itself · Jerusalem · Edom · Salt Sea

Notes written with AI assistance from open sources (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, public domain) and reviewed before publishing.

Places in this chapter

  • Edom · 30.746, 35.604 · verses 1, 21
  • Negeb · 31.245, 34.841 · verses 1, 19, 21
  • Zin · Today: Zin Desert · 30.971, 35.325 · verse 1
  • Salt Sea · Today: Dead Sea · 31.500, 35.500 · verses 2, 5
  • Great Sea · Today: Mediterranean Sea · 31.805, 34.170 · verses 4, 11, 12, 47
  • Jordan · Today: Jordan River · 31.761, 35.558 · verse 5
  • Adummim · 31.817, 35.362 · verse 7
  • Jerusalem · 31.777, 35.234 · verses 8, 63
  • Valley of Hinnom · Today: Hinnom Valley · 31.769, 35.228 · verse 8
  • Valley of Rephaim · 31.763, 35.219 · verse 8
  • Baalah · Today: Deir el Azar · 31.809, 35.104 · verses 9, 10
  • Kiriath-jearim · Today: Deir el Azar · 31.809, 35.104 · verses 9, 60
  • Mount Jearim · Today: within 1 km of Kesla · 31.781, 35.051 · verse 10
  • Ekron · Today: Tel Miqne · 31.777, 34.852 · verses 11, 45, 46
  • Hebron · Today: Tel Rumeida · 31.525, 35.102 · verses 13, 14, 54
  • Gulloth-mayim · Today: within 5 km of Khirbet Rabud · 31.432, 35.015 · verse 19
  • Lower Gulloth · Today: within 5 km of Khirbet Rabud · 31.432, 35.015 · verse 19
  • Upper Gulloth · Today: within 5 km of Khirbet Rabud · 31.432, 35.015 · verse 19
  • Shephelah · 31.692, 34.875 · verse 33
  • Jarmuth · Today: Tel Yarmuth · 31.708, 34.975 · verse 35
  • Socoh · Today: Tel Socho · 31.682, 34.975 · verse 35
  • Lachish · Today: Tell ed Duweir · 31.565, 34.849 · verse 39
  • Mareshah · Today: Tel Maresha · 31.593, 34.898 · verse 44
  • Ashdod · Today: Tel Ashdod · 31.757, 34.658 · verses 46, 47
  • Gaza · Today: Tell Harube · 31.504, 34.464 · verse 47
  • Jattir · Today: Khirbet Attir · 31.352, 35.016 · verse 48
  • Maon · Today: Tel Main · 31.409, 35.134 · verse 55
  • Engedi · Today: Ein Gedi · 31.450, 35.383 · verse 62

Only places identified with high confidence are shown (90% or more according to the scholarly sources compiled by OpenBible). Period map: DARE (Digital Atlas of the Roman Empire), CC BY 4.0; modern map: © OpenStreetMap contributors; places: OpenBible.info (CC BY 4.0).

Credits and license for this translation
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible)
© 2020.
Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish)
‫ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA)‪.
‫بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0
‫یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە.
ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی‫ ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible)
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‫هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت.
ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە‫
پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us
This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4‪.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA.
‪Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.”
‪Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows:
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‪You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA).
‪If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us.
This translation is made available to you under the terms of the
Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0.
You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that:
You include the above copyright and source information.
If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes.
If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original.
Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents.
For other uses, please contact the respective copyright owners.
Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19.
2025-05-01

Source: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org

Talk to us

Tell us where you read from, how the Bible has helped you, or what we could improve. We read every message.