Nations Bible

Job 36

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Tap a verse to see its cross-references.

1دیسان ئەلیهو گوتی:

2«تۆزێک ئارامم لەگەڵ بگرە جا پێتی نیشان دەدەم

کە هێشتا قسە هەیە لەبەر خودا بگوترێت.

3زانینم لە دوورەوە هەڵدەگرم و

ڕاستودروستی دەدەمە پاڵ دروستکەرەکەم.

4بەڕاستی قسەکانم درۆ نین،

ئەو کەسەی زانیاری تەواوە لەلای تۆیە.

5«خودا مەزنە و بە چاوی سووک تەماشای کەس ناکات،

گەورەیە و ئامانجەکەی چەسپاوە.

6خراپەکار ناژیێنێت و

مافی زەلیلان دەدات.

7چاوەکانی لەسەر کەسی ڕاستودروست لا نادات،

بەڵکو لەگەڵ پاشایان لەسەر تەخت دایاندەنیشێنێت و

هەتاسەر پایەداریان دەکات.

8ئەگەر بە زنجیر ببەسترێنەوە،

ئەگەر بە پەتی زەلیلی ببردرێن،

9کردەوە و یاخیبوونەکانی خۆیانیان بۆ دەردەخات،

چونکە لووتبەرز بوون.

10گوێیەکانیان بۆ ئاگادارکردنەوە دەکاتەوە و

فەرمانیان پێ دەکات لە خراپەکانیان تۆبە بکەن.

11ئەگەر گوێ بگرن و بیپەرستن،

ڕۆژگاریان بە باشە و

ساڵانیان بە خۆشی بەسەردەبەن.

12ئەگەر گوێش نەگرن،

بە شمشێر لەناودەچن و

بە نەزانی دەمرن.

13«خوانەناسان تووڕەیی کۆدەکەنەوە،

تەنانەت کاتێک دەیانبەستێتەوە هاواری فریاکەوتن ناکەن.

14لەنێو پیاوە لەشفرۆشەکانی نزرگەکان

لە گەنجیێتیدا دەمرن.

15بەڵام فریای کڵۆڵ دەکەوێت لە زەلیلییەکەی و

لە کاتی تەنگانە گوێیان دەکاتەوە.

16«هەروەها لە ڕووی تەنگانە پاڵت پێوە دەنێت

بەرەو شوێنێکی پانوبەرین و بێ بەربەست و

سەر خوانەکەت پڕ دەبێت لە خواردنی بەتام.

17بەڵام ئێستا ئەو حوکمدانەی کە بۆ خراپەکارە بەسەر تۆدا درا،

حوکمدان و دادپەروەری دەتگرن.

18ئاگاداربە دەوڵەمەندی پەلکێشت نەکات،

زۆری بەرتیل بەڕەڵات ناکات.

19ئایا دەوڵەمەندیت بۆ فریاکەوتن

لە تەنگانە دەتپارێزێت

یان هەموو ئەو کۆششکردنە لە تواناتدایە؟

20تامەزرۆی شەو مەبە،

هەتا خەڵک لە ماڵەکانیان ڕابکێشیت.

21ئاگاداربە! ئاوڕ لە خراپە مەدەوە،

چونکە ئەمەت هەڵبژارد نەک زەلیلی.

22«خودا بە توانای خۆی پایەبەرزە.

کێ وەک ئەو مامۆستایە؟

23کێ ڕێگای ئەوی بەسەردا سەپاندووە؟

یان کێ پێی دەڵێت: ”خراپەت کردووە؟“

24لەبیرت بێت کە کارەکەی بە مەزن بزانیت،

کە خەڵکی گۆرانی بەسەردا دەڵێن.

25هەموو مرۆڤ دەیبینێت؛

خەڵکی لە دوورەوە تەماشای دەکەن.

26خودا چەند مەزنە و ئێمەش نایناسین و

ژمارەی ساڵەکانی ناپشکێنرێن.

27«دڵۆپەکانی ئاو ڕادەکێشێت،

دەیانکات بە هەور پاشان دەیانبارێنێت؛

28لە هەورەکانەوە بارانێکی زۆر

بەسەر ئادەمیزاد دەڕژێنێت.

29ئایا کەس تێدەگات چۆن هەورەکان پەرت دەکات

یان چۆن لە کەپرەکەیەوە هەورەتریشقە دەنێرێت؟

30ببینە بروسکەی خۆی بەسەر خۆیدا پەرتوبڵاو دەکات و

قووڵایی دەریا دادەپۆشێت،

31چونکە بەمە حوکمڕانی گەلان دەکات و

بە پڕی خواردن دەدات.

32بە دەستەکانی بروسکە دەگرێت و

فەرمانی پێدەدات لە دوژمن بدات.

33گرمەکەی ڕایدەگەیەنێت،

مەڕوماڵاتیش بە هاتنی دەزانن.

Artistic illustration — an interpretation, not a historical record.

Did you know?

Elihu Proclaims God’s Justice and Power

  • Elihu presents suffering as a form of divine discipline, arguing that God binds people in affliction to expose their pride, open their ears to correction, and turn them away from wrongdoing.Sources: Elihu · the Bible text itself
  • Toward the end of the chapter, Elihu points to the natural world to illustrate God's unsearchable majesty, describing how God draws up drops of water to produce rain from mist and commands clouds, thunder, and lightning across the sky.Sources: the Bible text itself

Notes written with AI assistance from open sources (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, public domain) and reviewed before publishing.

Credits and license for this translation
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible)
© 2020.
Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish)
‫ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA)‪.
‫بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0
‫یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە.
ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی‫ ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible)
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‫هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت.
ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە‫
پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us
This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4‪.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA.
‪Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.”
‪Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows:
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‪You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA).
‪If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us.
This translation is made available to you under the terms of the
Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0.
You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that:
You include the above copyright and source information.
If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes.
If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original.
Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents.
For other uses, please contact the respective copyright owners.
Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19.
2025-05-01

Source: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org

Talk to us

Tell us where you read from, how the Bible has helped you, or what we could improve. We read every message.