Job 32
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Tap a verse to see its cross-references.
ئەلیهو
1ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی. 2بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد. 3لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد. 4ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون. 5کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو.
6ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە:
«من تەمەنم کەمە و
ئێوەش پیرن؛
لەبەر ئەوە نەوێرام و ترسام
بیروڕای خۆمتان پێ بڵێم.
7گوتم: ”با تەمەن قسە بکات و
با زۆری ساڵان دانایی ڕابگەیەنن.“
8بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە،
ئەوە کە تێگەیشتن بە مرۆڤ دەبەخشێت.
9تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین و
تەنها پیران نین کە لە دادوەری تێدەگەن.
10«لەبەر ئەوە دەڵێم: گوێم لێ بگرن؛
منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم.
11ئەوەتا من ئارامم گرت لەسەر قسەکانتان،
گوێم شل کرد بۆ بەهانەکانتان؛
هەتا قسەکانتان تاقی کردەوە
12لێتان وردبوومەوە.
بەڵام کەستان بەڵگەتان لە دژی بەهانەی ئەیوب نەهێنایەوە و
وەڵامی بەهانەکانی ئەوتان نەدایەوە.
13لەبەر ئەوە مەڵێن: ”داناییمان دۆزییەوە؛
با خودا بەرپەرچی ئەیوب بداتەوە، نەک مرۆڤ.“
14ئەیوب قسەکانی ئاراستەی من نەکردووە و
منیش بە قسەکانی ئێوە وەڵامی نادەمەوە.
15«واقیان وڕماوە و هیچ وەڵامیش نادەنەوە؛
قسەیان لێ داماڵرا.
16ئێستا کە بێدەنگن، ئایا دەبێت چاوەڕێ بکەم،
کە لەوێ ڕادەوەستن بەبێ وەڵام؟
17ئێستا منیش بەشی خۆم وەڵام دەدەمەوە؛
منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم،
18چونکە پڕم لە قسەکردن و
ڕۆحی ناخم تەنگاوم دەکات؛
19ئەوەتا ناخم وەک شەرابێکە سەرەکەی نەکرابێتەوە،
وەک مەشکەیەکی نوێیە خەریکە بدڕێت.
20قسە دەکەم با ئاهێکم بەبەردا بێتەوە؛
لێوەکانم دەکەمەوە و وەڵام دەدەمەوە.
21لایەنگری کەس ناکەم و
مەرایی هیچ کەسێکیش ناکەم؛
22چونکە زمانلووسی نازانم
جارێ دروستکەرەکەم نامبات.

Did you know?
Elihu Enters the Debate
- Elihu son of Barachel the Buzite, from the family of Ram, appears for the first time after Job's three friends cease answering him. His speeches span from chapter 32 through chapter 37.Sources: the Bible text itself · Elihu · Barachel · Ram
- Elihu is angry with both sides of the debate: he is furious with Job for justifying himself rather than God, and angry with the three older companions because they condemned Job without refuting his arguments.Sources: the Bible text itself
- Out of cultural deference to seniority, Elihu remained silent during the earlier debates believing that age taught wisdom. He speaks only when the others have run out of words, arguing that true understanding comes from the breath and spirit of the Almighty rather than age alone.Sources: the Bible text itself
Notes written with AI assistance from open sources (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, public domain) and reviewed before publishing.
Credits and license for this translation
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible) © 2020. Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish) ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە. ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible) Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت. ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA. Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.” Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA). If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us. This translation is made available to you under the terms of the Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0. You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that: You include the above copyright and source information. If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes. If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original. Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents. For other uses, please contact the respective copyright owners. Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19. 2025-05-01
Source: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org