Job 14
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Tap a verse to see its cross-references.
1«مرۆڤی لەدایکبوو لە ژن
ڕۆژگاری کەمە و چەرمەسەری زۆرە.
2وەک گوڵ دەپشکوێت و پاشان سیس دەبێت،
وەک سێبەر دەڕوات و ناوەستێت.
3ئایا چاوت لەسەر کەسێکی وەکو ئەم دەبێت؟
ئێستاش ئەوت هێناوەتە بەردەم خۆت بۆ دادگایی؟
4کێ دەتوانێت پاکێک لە گڵاوێک دەربهێنێت؟
بێگومان کەس!
5جا ئەگەر ڕۆژانی هەرکەسێک دیاریکراو بێت و
ژمارەی مانگەکانی لای تۆ بێت و
کاتێکت بۆ دیاریکردبێت کە لێی تێنەپەڕێت،
6ئیتر لێیگەڕێ با پشوو بدات،
هەتا وەک ڕەنجدەرێک دڵخۆش بێت بە تەواوبوونی ڕۆژەکەی.
7«لانی کەم دار ئومێدی ئەوەی هەیە کە
ئەگەر بڕایەوە چەکەرە بکاتەوە و دووبارە شین بێتەوە و
لقوپۆپی تازە دەربکات.
8ئەگەر ڕەگەکەی لەناو زەویدا کۆنیش بێت و
بنەدارەکەی لەناو خۆڵدا بمرێت،
9هەر کاتێک بۆنی ئاو بکات چەکەرە دەکات و
وەک ڕووەکێکی نوێ لق دەردەکات.
10بەڵام پیاو دەمرێت و لەناودەچێت؛
مرۆڤ ڕۆح بەدەستەوە دەدات و بوونی نابێت.
11هەروەک ئاوەکان لەناو دەریاچە نامێنن و
ڕووبار ئاوی تێدا نامێنێت و وشک دەبێت،
12هەروەها مرۆڤیش ڕادەکشێت و هەڵناستێتەوە،
لە خەوەکەی خەبەری نابێتەوە و بەئاگا نایەت
هەتا ئاسمان نامێنێت.
13«خۆزگە لەناو جیهانی مردووان لەچاو ونت دەکردم و
دەتشاردمەوە هەتا تووڕەییەکەت دادەمرکایەوە!
خۆزگە کاتێکت بۆ دیاری دەکردم و
بەبیرت دەهاتمەوە!
14ئەگەر پیاوێک بمرێت، ئایا زیندوو دەبێتەوە؟
هەموو ڕۆژانم تێکۆشانە،
ئارام دەگرم هەتا دەرووم لێ دەکرێتەوە.
15بانگم دەکەیت من وەڵامت دەدەمەوە،
تامەزرۆ دەبیت بۆ ئەو بوونەوەرەی کە دروستت کرد.
16بێگومان ئەو کاتە چاودێری هەنگاوەکانم دەکەیت،
بەڵام تێبینی گوناهەکەم ناکەیت.
17یاخیبوونەکەم گرێی لێدراوە لەناو بوخچەیەک،
تاوانەکەم دەشاریتەوە.
18«هەروەک چۆن کە چیا بکەوێت پارچەپارچە دەبێت و
تاشەبەرد لە جێی خۆی دەلەقێت،
19ئاو بەرد دەسووێنێت و
لافاو خۆڵی زەوی ڕادەماڵێت،
بەو جۆرە تۆش هیوای مرۆڤ لەناودەبەیت.
20بۆ هەتاهەتایە بەسەریدا زاڵ دەبیت و کۆتایی پێ دێت،
ڕووی دەگۆڕیت و دەریدەکەیت.
21ئەگەر کوڕەکانی ڕێزیان لێ بگیرێت، پێی نازانێت،
ئەگەر لە پلەوپایەشیان نزم بکرێتەوە، ئاگای لێ نییە.
22تەنها هەست بە ئازاری خۆی دەکات و
داخ بۆ حاڵی خۆی دەخوات.»

Did you know?
The Frailty of Life and the Hope of Renewal
- In this speech, Job contrasts the fate of mortals with that of a tree. While a felled tree can sprout new shoots at the scent of water even after its stump seems dead, a human being dies, lies down, and does not rise again to life on earth.Sources: the Bible text itself
- Job contemplates Sheol as a potential hiding place where he might be sheltered until divine anger passes, imagining a longing in which God would seal his transgressions in a bag and call upon the work of His hands.Sources: the Bible text itself
- To capture the brevity and decay of human existence, the chapter draws upon natural metaphors of erosion and transience, comparing human life to a fleeting shadow, a withered flower, and rocks worn down by water.Sources: the Bible text itself
Notes written with AI assistance from open sources (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, public domain) and reviewed before publishing.
Credits and license for this translation
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible) © 2020. Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish) ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە. ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible) Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت. ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA. Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.” Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA). If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us. This translation is made available to you under the terms of the Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0. You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that: You include the above copyright and source information. If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes. If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original. Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents. For other uses, please contact the respective copyright owners. Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19. 2025-05-01
Source: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org