Hosea 10
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Tap a verse to see its cross-references.
1ئیسرائیل دار مێوێکی پەل بڵاو بوو،
بۆ خۆی بەری دەگرت.
بەپێی زۆری بەروبوومەکەی،
قوربانگای زۆر کرد.
بەپێی باشی خاکەکەی،
بەردە تەرخانکراوەکانی جوانتر کرد.
2دڵیان فریودەر بوو،
ئێستا سزا دەدرێن.
یەزدان قوربانگاکانیان تێکدەشکێنێت،
بەردە تەرخانکراوەکانیان تێکدەدات.
3لەو کاتەدا دەڵێن: «ئێمە پاشامان نییە،
چونکە لە یەزدان نەترساین،
ئەگەر پاشاشمان هەبێت،
چیمان بۆ دەکات؟»
4بە سوێندی درۆ قسە دەکەن،
پەیمان دەبەستن،
ئینجا سکاڵا زیاد دەبێت
وەک گیایەکی ژەهراوی نێو زەوییەکی کێڵدراو دەڕوێت.
5خەڵکی سامیرە ترسیان هەیە
لەو بتە گوێرەکەیەی کە لە شاری بێتئاڤنە.
گەلەکەی و کاهینە بتپەرستەکانیشی
لەبەر شکۆمەندییەکەی ئاهەنگیان دەگێڕا،
بەڵام لە داهاتوودا شینی بۆ دەگێڕن،
چونکە بۆ ڕاپێچ لێیان وەرگیراوە.
6ئەویش بۆ ئاشور دەبردرێت،
وەک سەرانە بۆ پاشای شەڕانگێز.
ئەفرایم سەرشۆڕی وەردەگرێت و
ئیسرائیلیش لەسەر بتە دارینەکانی شەرمەزار دەبێت.
7سامیرە و پاشاکەی لەناودەچن،
وەک چیلکە دار بەسەر ڕووی ئاوەوە دوور دەکەونەوە.
8نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانی بەدکاری وێران دەبن،
کە گوناهی ئیسرائیلن،
دڕکوداڵ لەسەر قوربانگاکانیان دەڕوێن.
ئەو کاتە بە چیاکان دەڵێن، «دامانپۆشن!» و
بە گردەکانیش دەڵێن، «بەسەرماندا بڕووخێن!»
9«ئەی ئیسرائیل، لە سەردەمی گیڤعاوە گوناهت کرد،
لەوێدا وەستان،
لە گیڤعادا شەڕ نەوەی بەدکارانی نەگرتەوە؟
10کەی بمەوێت تەمبێیان دەکەم،
گەلان گەلەکۆمەیان لێ دەکەن،
کاتێک بە دوو تاوانەکەیانەوە بەندن.
11ئەفرایم گوێرەکەیەکی ڕاهێنراوە
حەز لە گێرەکردن دەکات.
لەبەر ئەوە من نیر دەخەمە سەر ملە جوانەکەی،
سوار دەخەمە سەر ئەفرایم،
یەهودا دەیکێڵێت،
یاقوبیش خەرتەی دەکات.
12ڕاستودروستی بۆ خۆتان بچێنن و
بەروبوومی خۆشەویستی نەگۆڕ بدوورنەوە.
بۆ خۆتان بەیارێک بکێڵن،
چونکە کاتی ئەوەیە ڕوو لە یەزدان بکەن،
هەتا بێت و ڕاستودروستیتان بەسەردا ببارێنێت.
13بەڵام ئێوە خراپەتان چاند و
بەدڕەفتاریتان دوورییەوە،
بەروبوومی درۆتان خوارد،
چونکە پشتت بە هێزی خۆت و
بە زۆری پاڵەوانەکانت بەست،
14چەخماخەی جەنگ لە دژی گەلەکەت بەرز دەبێتەوە.
هەموو قەڵاکانت تێکدەدرێن،
وەک چۆن شەلمەن لە ڕۆژی جەنگدا بێتئەربێلی تێکدا،
دایک لەگەڵ منداڵەکانیدا بەزەویدا کێشران.
15ئەی بێتئێل، ئاواتان پێ دەکرێت،
لەبەر ئەوەی خراپەکەتان گەورەیە.
لە بەرەبەیاندا،
پاشای ئیسرائیل بە تەواوی لەناودەچێت.

Did you know?
Judgment on Idols and Broken Altars
- The prophet refers to Bethel, which means house of God, by the derogatory name Beth-aven, meaning house of nothingness or house of idols. This wordplay highlights how the calf shrine erected there transformed a sacred site into a center of idolatry, whose revered calf would eventually be carried away to Assyria.Sources: Beth-aven · the Bible text itself
- Hosea evokes the days of Gibeah to remind Israel of a historic moral catastrophe recorded in Judges 19 and 20, where horrific violence in the town of Gibeah led to a disastrous civil war against the tribe of Benjamin.Sources: Gibeah · the Bible text itself
- The text warns of devastating military defeat by citing the ruin of Beth-arbel by Shalman. Scholars generally identify Shalman with the Assyrian monarch Shalmaneser, whose brutal conquests served as a vivid warning to Israel.Sources: Beth-arbel · Shalmaneser · the Bible text itself
Notes written with AI assistance from open sources (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, public domain) and reviewed before publishing.
Places in this chapter
- Beth-aven · Today: Beitin · 31.923, 35.241 · verse 5
- Samaria · 32.276, 35.195 · verses 5, 7
- Assyria · 36.359, 43.153 · verse 6
Only places identified with high confidence are shown (90% or more according to the scholarly sources compiled by OpenBible). Period map: DARE (Digital Atlas of the Roman Empire), CC BY 4.0; modern map: © OpenStreetMap contributors; places: OpenBible.info (CC BY 4.0).
Credits and license for this translation
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible) © 2020. Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish) ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە. ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible) Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت. ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA. Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.” Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر © مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission. You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA). If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us. This translation is made available to you under the terms of the Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0. You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that: You include the above copyright and source information. If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes. If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original. Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents. For other uses, please contact the respective copyright owners. Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19. 2025-05-01
Source: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org