Nations Bible

Acts 7

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · Tap a verse to see its cross-references.

وتاری ستیفانۆس

1سەرۆکی کاهینان لێی پرسی: «ئایا ئەو تۆمەتانە ڕاستن؟»

2ئەویش گوتی: «برایان و باوکان گوێ بگرن، خودای شکۆمەندی بۆ ئیبراهیمی باوکمان دەرکەوت کاتێک لە میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئەوەی لە حاران نیشتەجێ بێت، 3پێی فەرموو: ﴿خاک و کەسوکارت بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ئەو خاکەی پیشانت دەدەم.﴾

4«خاکی کلدانییەکانی بەجێهێشت و لە حاران نیشتەجێ بوو. دوای مردنی باوکی، خودا لەوێوە گواستییەوە بۆ ئەم خاکەی ئێوە ئێستا تێیدا نیشتەجێن. 5لێرەدا هیچ میراتێکی نەدایێ، تەنانەت شوێن پێیەکیش. بەڵام خودا بەڵێنی پێدا کە بە موڵک بیداتە خۆی و وەچەکەی لەدوای خۆی، هەرچەندە هێشتا منداڵی نەبوو. 6خوداش ئاوای فەرموو: ﴿نەوەکانت لە خاکێک نامۆ دەبن کە هی خۆیان نییە، دەبنە کۆیلەیان و چوار سەد ساڵ دەیانچەوسێننەوە. 7بەڵام ئەو نەتەوەیەش حوکم دەدەم، کە ئەوان وەک کۆیلە خزمەتیان دەکەن،﴾ خودا فەرموویەتی، ﴿دوای ئەوە دێنە دەرەوە و لەم شوێنە دەمپەرستن.﴾ 8خوداش پەیمانی خەتەنەکردنی لەگەڵ ئیبراهیم بەست. ئاوا ئیسحاقی بوو، لە تەمەنی هەشت ڕۆژیدا خەتەنەی کرد. ئیسحاقیش یاقوبی بوو، یاقوبیش دوازدە باوکانی یەکەمینی بوو.

9«باوکانیش چاویان بە یوسف هەڵنەهات، فرۆشتیانە میسر. بەڵام خودای لەگەڵ بوو، 10لە هەموو ناخۆشییەکانی ڕزگاری کرد، لەبەردەم فیرعەونی پاشای میسردا نیعمەت و دانایی پێدا. ئەویش کردی بە فەرمانڕەوای میسر و سەرپەرشتیاری هەموو ماڵەکەی خۆی.

11«ئینجا قاتوقڕی و تەنگانە بەسەر هەموو میسر و کەنعاندا هات، باوباپیرانمان خواردنیان دەست نەدەکەوت. 12یاقوب بیستی لە میسر دانەوێڵە هەیە، جاری یەکەم باوکانمانی نارد. 13بۆ جاری دووەم یوسف بە برایانی ناسرا، بنەماڵەی یوسفیش بۆ فیرعەون دەرکەوت. 14ئیتر یوسف ناردی یاقوبی باوکی بە هەموو کەسوکاریەوە بۆ میسر بانگکرد، کە حەفتا و پێنج کەس بوون. 15جا یاقوب بۆ میسر دابەزی و مرد، خۆی و باوباپیرانمان. 16ئینجا بۆ شەخەم گەڕاندیانەوە و لەو گۆڕە ناشتییان کە ئیبراهیم لە شەخەم بە بڕێک زیو لە کوڕەکانی حەمۆری کڕی.

17«بەڵام ئەو کاتەی بەڵێنەکە نزیک دەبووەوە کە خودا بە ئیبراهیمی دا، گەل لە میسر پەرەیان دەسەند و زۆردەبوون، 18تاکو ﴿لە میسر پاشایەکی نوێ هاتە سەر تەخت کە یوسفی نەدەناسی.﴾ 19لەگەڵ گەلەکەمان بە فێڵ دەجوڵایەوە و خراپەی لەگەڵ باوباپیرانمان کرد، ناچاری دەکردن منداڵە ساواکانیان دووربخەنەوە تاکو بمرن.

20«لەو کاتەدا موسا لەدایک بوو. لەبەرچاوی خودا جوان بوو، سێ مانگ لە ماڵی باوکی بەخێوکرا، 21کاتێک دوورخرایەوە، کچی فیرعەون هەڵیگرتەوە و کردییە کوڕی خۆی و بەخێوی کرد. 22موساش لەناو هەموو دانایی میسرییەکاندا پەروەردە کرا، بە توانا لە قسە و کرداردا.

23«کاتێک تەمەنی بووە چل ساڵ، بڕیاری دا سەردانی برا ئیسرائیلییەکانی بکات. 24یەکێکیانی بینی ستەمی لێ دەکرێت، بەرگری لێکرد و دادوەریی بۆ ستەملێکراو کرد، میسرییەکەی کوشت. 25وایزانی برایانی تێدەگەن کە خودا لەسەر دەستی ئەو ڕزگاریان دەکات. بەڵام تێنەگەیشتن. 26بۆ بەیانی دوو لە برا عیبرانییەکانی بینی کە شەڕیان دەکرد، هەوڵی دەدا ئاشتیان بکاتەوە، گوتی: ”ئێوە بران، بۆچی دەست بۆ یەکتری درێژ دەکەن؟“

27«بەڵام ئەوەی ستەمی لە نزیکەکەی دەکرد، پاڵێکی پێوەنا و گوتی: ﴿کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟ 28ئایا دەتەوێ بمکوژیت هەروەک دوێنێ میسرییەکەت کوشت؟﴾ 29موساش بەهۆی ئەم قسەیەوە هەڵهات، لە خاکی میدیان بووە بێگانە و لەوێ دوو کوڕی بوو.

30«دوای ئەوەی چل ساڵ تەواوبوو، ﴿فریشتەیەک لە بیابانی شاخی سینا لەنێو دەوەنێکی داگیرساودا بۆی دەرکەوت.﴾ 31موساش ئەمەی بینی و لە دیمەنەکە سەرسام بوو، دەچووە پێش تاکو لە نزیکەوە سەیر بکات، دەنگی یەزدان هات: 32﴿من خودای باوکانت، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبم.﴾ بەڵام موسا لەرز گرتی و نەیوێرا سەیر بکات.

33«﴿جا یەزدان پێی فەرموو: پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت خاکێکی پیرۆزە. 34بەڕاستی من ئەزیەتی گەلەکەی خۆمم لە میسر بینی و گوێم لە ناڵەیان بوو، هاتمە خوارەوە تاکو دەربازیان بکەم. ئێستاش وەرە، دەتنێرمە میسر.﴾

35«ئەو موسایەی ڕەتیان کردەوە و گوتیان: ﴿کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟﴾ هەر ئەو بوو خودا وەک گەورە و ئازادکەر بە دەستی ئەو فریشتەیە ناردی کە لە دەوەنەکەدا بۆی دەرکەوت. 36جا موسا گەلەکەی لە‏ میسر هێنایە‏ دەرەوە، پەرجوو و نیشانەی کرد لە خاکی میسر، لە دەریای سوور، هەروەها لە ماوەی چل ساڵدا لە چۆڵەوانی.

37«ئەمە ئەو موسایەیە کە بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: ﴿خودا لەنێو براکانتان پێغەمبەرێکی وەک منتان بۆ دادەنێت.﴾ 38هەر ئەویش بوو لە چۆڵەوانی لەناو کڵێساکەدا بوو، لەگەڵ ئەو فریشتەیەی لە شاخی سینا قسەی لەگەڵی دەکرد، لەگەڵ باوباپیرانیشمان، ئەوەی وشە زیندووەکانی وەرگرت تاکو بمانداتێ.

39«بەڵام باوباپیرانمان نەیانویست گوێڕایەڵی بن. ئەویان ڕەتکردەوە و دڵیان بۆ میسر لێی دەدا. 40بە هارونیان گوت: ﴿چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە تاکو پێشڕەویمان بکەن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا نازانین چی لێهات.﴾ 41لەو ڕۆژانەدا بتێکیان لە شێوەی گۆلک دروستکرد و قوربانییان بۆ کرد، بە دەستکردی خۆیان دڵشاد بوون. 42بەڵام خودا ڕووی لێ وەرگێڕان و وازی لێ هێنان ئەستێرەکانی ئاسمان بپەرستن، وەک لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە:

«﴿ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی

قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟

43نەخێر، بەڵکو نزرگەی بتی مۆلەختان

لەگەڵ ئەستێرەی خوداوەندەکەتان هەڵگرت، ڕێفان،

ئەو پەیکەرانەی دروستتان کرد تاکو بیانپەرستن.

لەبەر ئەوە من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە بابل دوورترە.﴾

44«چادری پەرستنی شایەتیش لە چۆڵەوانیدا لەگەڵ باوباپیرانمان بوو، هەروەک ئەوەی خودا فەرمانی بە موسا کرد لەسەر ئەو نموونەیە دروستی بکات کە بینیویەتی. 45جا باوباپیرانمان چادری پەرستنیان وەرگرت و لەگەڵ یەشوع بردیانە ناو موڵکی ئەو گەلانەی خودا لەبەردەمی باوکانمان دەریکردن هەتا ڕۆژانی داود، 46ئەوەی لەلای خودا ڕەزامەندی بەدەستهێنا، ئەویش هەوڵی دا نشینگەیەک بۆ خودای یاقوب دروستبکات. 47کەچی ئەوە سلێمان بوو کە ماڵێکی بۆ دروستکرد.

48«بەڵام خودای هەرەبەرز لە ماڵی دەستکرد نیشتەجێ نابێت، هەروەک پێغەمبەر ئیشایا گوتوویەتی:

49«﴿ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە،

چ ماڵێکم بۆ بنیاد دەنێن؟

لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟

50ئایا دەستی من هەموو ئەم شتانەی دروستنەکردووە؟﴾

51«ئەی کەللەڕەقان، ئەی دڵ و گوێ خەتەنەنەکراوان! ئێوە وەک باوباپیرانتان هەمیشە بەربەرەکانێی ڕۆحی پیرۆز دەکەن! 52باوباپیرانتان چ پێغەمبەرێکیان نەچەوساندووەتەوە؟ ئەوانەشیان کوشت کە زوو باسی هاتنی ڕاستودروستەکەیان دەکرد، ئەوەی ئێستا ئێوە بە گرتنتان دا و کوشتتان. 53ئێوە تەوراتتان بە ڕێنمایی فریشتەکان وەرگرت بەڵام پەیڕەوتان نەکرد.»

کوشتنی ستیفانۆس

54کاتێک ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا گوێیان لەم قسانەی ستیفانۆس بوو، دڵیان پڕبوو لە قین و ددانیان لێی جیڕکردەوە. 55بەڵام ستیفانۆس پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز، چاوی بڕییە ئاسمان، شکۆی خودای بینی و عیساش لە دەستەڕاستی خودا وەستابوو. 56گوتی: «دەبینم ئاسمان کراوەتەوە و کوڕی مرۆڤیش لە دەستەڕاستی خودا ڕاوەستاوە.»

57بەمە گوێی خۆیان توند گرت و هەمووان بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و تێکڕا پەلاماریان دا، 58بردیانە دەرەوەی شار و بەردبارانیان کرد. شایەتەکانیش جلەکانیان داکەند و خستیانە بەرپێی گەنجێک کە ناوی شاول بوو.

59کاتێک ستیفانۆسیان بەردباران دەکرد، نوێژی دەکرد: «عیسای خاوەن شکۆ، ڕۆحم وەربگرە!» 60ئینجا چۆکی دادا و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «ئەی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەم گوناهەیان لەسەر مەنووسە.» ئەمەی گوت و نوست.

Artistic illustration — an interpretation, not a historical record.

Did you know?

Stephen retells Israel's story

  • Stephen opens his speech with Abraham still in Mesopotamia, before he settled in Haran, when he was told to leave his country and his kindred. Mesopotamia—Hebrew Aram-naharaim, “Syria of the two rivers”—was the name Greeks and Romans gave the region between the Euphrates and the Tigris; the Old Testament also calls it Padan-aram, “the plain of Aram,” and the north of that plateau was the early home of the Hebrews’ ancestors. Easton's Bible Dictionary (1897) notes that this first call is not mentioned in the Old Testament, though Genesis 12 implies it, and that Abraham left Ur in Chaldea and traveled about 300 miles north to Haran.Sources: the Bible text itself · Mesopotamia · Abraham
  • Stephen says the bones of Jacob and the fathers were carried back to Shechem and placed in the tomb Abraham had bought from the sons of Hamor. Easton's Bible Dictionary (1897) identifies Hamor as a Hivite whose name means “he-ass,” notes that Acts 7:16 calls him Emmor, and says Jacob bought from him the plot at Shechem in which Joseph was later buried. The entry adds that Hamor’s son Shechem founded the city that took his name.Sources: the Bible text itself · Hamor
  • Stephen places the burning bush in the desert near Mount Sinai and says Moses received living words there from the angel who spoke to him on the mountain. Easton's Bible Dictionary (1897) treats Sinai—a name linked with Sin, a moon god—as the same mountain district also called Horeb. The entry says the Hebrews reached that region in the third month after the Exodus, after a journey of about 150 miles from the Red Sea, including all the windings of the route, and remained encamped for about a year.Sources: the Bible text itself · Mount Sinai

Notes written with AI assistance from open sources (Theographic Bible Metadata, CC BY-SA 4.0; Easton’s Bible Dictionary, public domain) and reviewed before publishing.

Places in this chapter

  • Haran · Today: Harran · 36.864, 39.033 · verses 2, 4
  • Mesopotamia · Today: Aram-naharaim · 36.864, 39.033 · verse 2
  • Chaldea · 30.962, 46.104 · verse 4
  • Egypt · 30.129, 31.308 · verses 9, 10, 11, 12, 14, 15, 17, 18, 34, 36, 39, 40
  • Canaan · 32.767, 35.333 · verse 11
  • Shechem · Today: Tell Balatah · 32.214, 35.282 · verse 16
  • Nile · Today: Nile River · 31.465, 30.367 · verse 19
  • Midian · 28.495, 35.012 · verse 29
  • Babylon · 32.543, 44.422 · verse 43

Only places identified with high confidence are shown (90% or more according to the scholarly sources compiled by OpenBible). Period map: DARE (Digital Atlas of the Roman Empire), CC BY 4.0; modern map: © OpenStreetMap contributors; places: OpenBible.info (CC BY 4.0).

Credits and license for this translation
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
Kurdish, Central: Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (Bible)
© 2020.
Language: كوردی سۆرانی (Central Kurdish)
‫ئەم بەرهەمە بەپێی ئەم مۆڵەتە وەرگیراوە: Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License (CC BY-SA)‪.
‫بۆ بینینی مۆڵەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0
‫یان نامە بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە: Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە تۆمار کراوە؛ بەکارهێنانی ئەم نیشانە بازرگانییە پێویستی بە مۆڵەتی نووسراوی ڕێکخراوی ناوبراو هەیە. بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتی (CC BY-SA)، دەتوانیت ئەم دەقە بەبێ دەستکاری بەکاربهێنیت و بڵاوی بکەیتەوە بەو مەرجەی کە لۆگۆی ببلیکای پێوە بهێڵیتەوە.
ئەگەر دەقێک بگۆڕیت یان وەربگێڕیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەستکەوتنی دەقێکی نوێ، دەبێت لۆگۆی‫ ببلیکا لاببەیت. ئەو کاتە دەبێت لەسەر دەقە نوێیەکە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە بدەیت کە لە دەقەکەدا کردووتە؛ هەروەها دەبێت ئەم ڕستەیەش بنووسیت: (دەقی بنەڕەتیی ڕێکخراوی ببلیکا بەبێ بەرامبەر لەم بەستەرانەدا دەست دەکەوێت: www.biblica.com و www.open.bible)
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‫هەروەها دەبێت دەقە وەرگیراوەکە لەژێر هەمان مۆڵەتی (CC BY-SA) دەستەبەر بکەیت.
ئەگەر دەتانەوێ سەبارەت بە وەرگێڕانی ئەم کارە، ببلیکا ئاگادار بکەیتەوە، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە‫
پەیوەندیمان پێوە بکە: https://open.bible/contact-us
This work is made available under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 4‪.0 International License (CC BY-SA). To view a copy of this license, visit http://creativecommons.org/licenses/by-sa/4‪.0 or send a letter to Creative Commons, PO Box 1866, Mountain View, CA 94042, USA.
‪Biblica® is a trademark registered by Biblica, Inc., and use of the Biblica® trademark requires the written permission of Biblica, Inc. Under the terms of the CC BY-SA license, you may copy and redistribute this unmodified work as long as you keep the Biblica® trademark intact. If you modify a copy or translate this work, thereby creating a derivative work, you must remove the Biblica® trademark. On the derivative work, you must indicate what changes you have made and attribute the work as follows: “The original work by Biblica, Inc. is available for free at www.biblica.com and open.bible.”
‪Notice of copyright must appear on the title or copyright page of the work as follows:
‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‫‏«Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
‪You must also make your derivative work available under the same license (CC BY-SA).
‪If you would like to notify Biblica, Inc. regarding your translation of this work, please contact us at https://open.bible/contact-us.
This translation is made available to you under the terms of the
Creative Commons Attribution Share-Alike license 4.0.
You have permission to share and redistribute this Bible translation in any format and to make reasonable revisions and adaptations of this translation, provided that:
You include the above copyright and source information.
If you make any changes to the text, you must indicate that you did so in a way that makes it clear that the original licensor is not necessarily endorsing your changes.
If you redistribute this text, you must distribute your contributions under the same license as the original.
Pictures included with Scriptures and other documents on this site are licensed just for use with those Scriptures and documents.
For other uses, please contact the respective copyright owners.
Note that in addition to the rules above, revising and adapting God's Word involves a great responsibility to be true to God's Word. See Revelation 22:18-19.
2025-05-01

Source: http://ebible.org/ckb/ · eBible.org

Talk to us

Tell us where you read from, how the Bible has helped you, or what we could improve. We read every message.